له خولی نایابی كوردستان ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی زۆر توند بووه، سیروانی نوێ به بردنه‌وه‌یه‌كی تر فشاری بۆ سه‌ر هندرێنی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م زیاتر كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی 16ی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه چوون، كه ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌مه.
یانه‌ی هندرێن، كه له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كه‌دا، كه "په‌یامنێری وشه" تێیدا ئاماده‌بوو، له گێمی دووه‌مدا ئاستێكی به‌هێزتری به‌خۆیه‌وه‌بینی به به‌راورد به گێمی یه‌كه‌م، له خوله‌كی 76دا محه‌مه‌د هاوار گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هندرێن تۆمار كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 90+1دا سابیر عه‌بدولكه‌ریم گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ دهۆك تۆمار كرد و تیپه‌كه‌ی له شكست رزگار كرد.
فه‌رهه‌نگ ته‌ها یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هندرێن له باره‌ی ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی بۆ "وشه سپۆرت" گوتی: "هه‌ندێك جار به شێوه‌یه‌كی باشیش یاریی ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی تۆ نابێت، ئه‌مه تۆپی پێیه".
گوتیشی: "بۆ یارییه‌كانی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی به‌هێز خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و هه‌وڵی پاراستنی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ده‌ده‌ین".
له لای خۆیه‌وه هه‌رمان ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك بۆ وشه سپۆرت گوتی: "به‌ده‌ستهێنانی خاڵێك له یاریگه‌ی تیپی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خولی كوردستان، بۆ ئێمه گرنگ بوو، پێم وایه ئه‌نجامێكی باش بوو بۆ ئێمه".
له یارییه‌كی تردا له سلێمانی، یانه‌ی سیروانی نوێ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه.
ئاریان جه‌وهه‌ر، سه‌ربه‌ست ره‌ئووف و په‌یام ئه‌حمه‌د گۆڵه‌كانی سیروانیان تۆمار كرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی تری ئه‌مڕۆش به‌م شێوه‌یه بوون:
چەمچەماڵ 3-1 سەیدسادق
دەربەندیخان 0-0 برایەتی
هەولێر 1-1 زاخۆ.
ئارارات 2-1 شێروانە.
له گه‌ڕی 16دا یه‌ك یاریی ده‌مێنێت، كه سبه‌ی پێنجشه‌م له نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز له یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری ده‌كرێت.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ، یانه‌ی هندرێن هه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه به 31 خاڵ و سیروانی نوێیش به 30 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه و جیاوازیی نێوانیان ته‌نیا یه‌ك خاڵه.