پاریس سانجێرمان پێوه‌ندیی به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆناوه‌ ده‌كات

لیۆناردۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
:: PM:09:10:26/01/2022 ‌
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له‌ ئیسپانیا، سوپرایزێكی گه‌وره‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد، یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێوه‌ندیی به‌ بریكاری عوسمان دێمبێلیی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌ ئیسپانیا، لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، سه‌باره‌ت به‌ عوسمان دێمبێلی، پێوه‌ندیی به‌ موسا سیسۆكۆی بریكاری یاریزانه‌كه‌ كردووه‌.

سیسۆكۆ له‌ رۆژانی رابردوو له‌ ئیسپانیا بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی دێمبێلییه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ زانیاریی تری له‌ باره‌ی پێوه‌ندیی لیۆناردۆ و بریكاره‌كه‌ی دێمبێلی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

عوسمان دێمبێلی هه‌موو ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن یانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشكه‌شی كراوه‌، بۆیه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا په‌یامێكی توندی داوه‌ته‌ دێمبێلی، كه‌ ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ له‌ مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا تیپه‌كه‌ جێ بهێڵێت.

بارسێلۆنا ئه‌گه‌ر له‌ مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا بتوانێت عوسمان به‌ڕێ بكات، ده‌توانێت مۆڕاتای هێرشبه‌ری یوڤێنتوس، یان نیكۆلاس تالیافیگۆی هێرشبه‌ری ئه‌یاكس ئه‌مستردام بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌.





وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا