تاوانێكی قێزەون.. كچێك دایكی خۆی بە تەور دەكوژێت

:: PM:10:44:26/01/2022 ‌

رۆژ دوای رۆژ دۆخی كۆمەڵایەتی لە عێراق بەهۆی ئاڵۆزییەكانی دۆخی سیاسی و ئابووری رەنگدانەوەی دەكەوێتە سەر، راپۆرتەكانی باسی دەیان كێشەی قێزەوەنی كۆمەڵایەتی دەكەن، لەوانە هەژاری و بێكاری و قەیرەیی و بێوەژنی و هیتریش، ئەوان كاریگەری لە دۆخی دەروونی تاك و كۆمەڵگە دەكەن و وایان كردووە تاوانی نامۆ رێژەكەی زیاد ببێت، لە بەغدا كچێك بە تەوەر دایكی خۆی دەكوژێت.
كچەكە نەخۆشی دەروونی هەیە
سەرچاوەیەكی تەناهی رایا گەیاند كە ئەمڕۆ چوارشەم لە ناوچەی عوبێدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا كچێك كە نەخۆشی دەروونی هەبووە، بە تەور دایكی خۆی كوشتووە، باسی ئەوە دەكرێت كە رووداوەكە بەهۆی كێشەی خێزانی بووە، دوای رووداوەكەیش پۆلیس كچەكەیان گرتووە و لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریان خستووە كچەكە نەخۆشی دەروونی هەیە.

وەك لە رووداوەكە دیارە ژنەكە راستەوخۆ دوای بەركەوتانی تورەكە راستەوخۆ گیانی لەدەست داوە، كچەكەیش رادەستی بنكەی پۆلیسی خەنسا كراوە.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل