پۆلیسی شاری مانچێسته‌ر رای گه‌یاند، ماسۆن گرینوودی یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئازاد كرد.
پۆلیسی مانچێسته‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی شوبات، ئاماژه‌ی به‌وه دا، دوای سێ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به تۆمه‌تی لێدان و ده‌ستدرێژیكردنی بۆ سه‌ر كچه هاوڕێیه‌كه‌ی، گرینوودی یاریزانی مان یونایتد به ده‌سته‌به‌ری "كه‌فاله‌ت" ئازاد كرا.
گرینوود یه‌كشه‌می رابردوو له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر كچه هاوڕێیه‌كه‌ی و لێی داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشی لێ كردووه.
پۆلیسی شاری مانچێسته‌ر ئاشكرای كرد، به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراوه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه كراوه.
هاربیت رۆبسۆن كچه هاوڕێیه‌كه‌ی گرینووده و سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه چۆن گرینوود لێی داوه و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر و له چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی برینداری كردووه.
هاوكات یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لای خۆیه‌وه رای گه‌یاند، یاریزانه‌كه‌یان راگرتووه و تا كاتێكی نادیار بۆی نییه به‌شداریی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ش بكات.