هاوژینی محه‌مه‌د ئه‌بوجه‌به‌لی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی میسر له تۆپی پێ، دوای دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی میسر له یاریی كۆتایی جامی ئه‌فریقا، له پۆستێكدا باس له هاوژینه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌ش مشتومڕی زۆری له سۆشیاڵ میدیا به دوای خۆیدا هێنا.
شازاده "سه‌ماره یه‌حیا"، كه جه‌زائیرییه و هاوژینی محه‌مه‌د ئه‌بوجه‌به‌لی گۆڵپارێزی میسره، خانمێكی ناوداره، به هۆی ئه‌وه‌ی شاجوانی 2019ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و وڵاته‌كه‌یه‌تی.
سه‌ماره له پۆستێكدا له تۆڕی ئینستاگرام له باره‌ی ئه‌بوجه‌به‌له‌وه نووسیویه‌تی: هه‌ر كاتێك هه‌ستت به جوانیی ژیانت كردووه له ناخت‌دا، ئه‌و جوانییه له ژیانتدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و ئێسته جوانتریت".
ئه‌و پۆسته له دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی میسر له یاریی كۆتایی جامی ئه‌فریقا به هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال دۆڕا و ئه‌بوجه‌به‌لیش هه‌رچه‌نده ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام تا كاتێكی دره‌نگ له داخی دۆڕانه‌كه هه‌ر ده‌گریا.
ئه‌بوجه‌به‌ل له جامی ئه‌فریقا ناسرا و خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌شی وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د شناوی گۆڵپارێزی سه‌ره‌كیی تیپه‌كه دووچاری پێكان بوو، به‌ڵام ئه‌بوجه‌به‌ل توانی به ئاستێكی به‌رز شوێنی بگرێته‌وه.
هاوكات پۆسته‌كه‌ی سه‌ماره یه‌حیای هاوژینی، مشت‌ومڕ و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه له‌م دواییه‌دا باس له جیابوونه‌وه‌یان ده‌كرا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان فۆڵۆ و وێنه‌كانی یه‌كتریان له ئینستاگرام سڕییه‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌بوجه‌به‌ل و سه‌ماره یه‌حیا له 2021 هاوسه‌رگیرییان كردووه و له رۆژانی رابردووش به شێوه‌یه‌كی زۆر باس له جیابوونه‌وه‌یان ده‌كرا، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كانیان ئه‌م قسانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان ژیانیان سه‌قامگیره و ئاسووده‌ن.