سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستیی سلێمانی، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئیواره‌ی 20ی ئادار له‌ناو شاری سلێمانیدا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ھه‌ر شوێنێك قه‌ره‌باڵغی ھه‌بێت تیمه‌كانمان له‌وێ ده‌بن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار/مارس، سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستیی سلێمانی به میدیاكانی راگه‌یاندووه، رۆژی 20ی ئادار تیمه‌كانمان له سه‌عات یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆوه له سه‌ره‌تا و كۆتای شه‌قامی سالم، گردی مامه‌یاره، به‌رده‌كی سه‌را، سه‌رچنار، پاركی ئازادی و چاڤی لاند، به‌گوێره‌ی پێویستی شوێنه‌كان ئاماده ده‌بن بۆھه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له ڕۆژی 21 و 22ی ئادار، یه‌كه‌م و دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز تیمه‌كانمان له سه‌رجه‌م ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ئاماده ده‌بن. داوایش له هاووڵاتییان ده‌كات، داوا له ھاووڵاتییان ده‌كه‌ین له ھه‌ر شوێنێك تووشی حاڵه‌تی نه‌خوازراو بوون، پێوه‌ندی به ژماره 122 كه خزمه‌تگوزارییه‌كی بێ به‌رامبه‌ر و 24 سه‌عاتییه، بكه‌ن.
حه‌وت رێكخراوی كولتووری، ئه‌مساڵ بڕیاریان داوه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و ترافیك له‌ناو شاری سلێمانیدا دروست نه‌بێت، كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز بگوازنه‌وه مامه‌یاره كه سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوو پیره‌مێردی شاعیر یادی نه‌ورۆزی له‌و شوێنه ده‌كرده‌وه.