ڕاڤان جه‌عفه‌ر /٣٠ ساڵ/ ده‌رچووی به‌شی ئه‌لیكترۆنی كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی تری ساڵانێكه بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌یه‌كن هاوكات كتێبخانه‌یش بێت، له ئاوه‌زیان گه‌ڵاڵه بووه. خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری (The book cafe) له‌باره‌ی قاوه‌خانه‌كه‌یان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی "وشه" ده‌داته‌وه.
چۆن بیرۆكه‌ی ئه‌م قاوه‌خانه كتێبئامێزه‌تان لا گه‌ڵاڵه بوو؟
پێش سێ ساڵ بیرمان كرده‌وه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره بكه‌ین، چونكه له هه‌موو دنیا (book cafe) هه‌یه، بگره له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌گشتی، له هه‌ر شه‌قامێك دانه‌یه‌ك ده‌بینی، به‌ڵام تا ئێسته له كوردستان شوێنی وامان نییه، بۆیه هه‌وڵمان دا چ حكوومه‌ت چ كه‌سانێكی بازرگان، یارمه‌تیمان بده‌ن و له لایه‌نی دارایی ده‌ستمان بگرن، به‌ڵام بێ هیوا بووین، كه‌س یه‌ك دیناری پێ نه‌داین، چونكه ده‌یانگوت خه‌ڵك ناخوێنێته‌وه، دواجار خۆمان به چوار ژن توانیمان پڕۆژه‌كه دابمه‌زرێنین.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیانه یان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیانه چین له‌ناو ئه‌م قاوه‌خانه كتێبئامێزه‌دا هه‌یه؟
كتێبه‌كانی ئێره ژماره‌یان نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 500 كتێبه، پێك هاتوون له زمانه‌كانی (كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) هه‌ر میوانێك سه‌ردانی ئێره بكات، ده‌توانێ به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر كتێبێك هه‌ڵبژێرێ و بیخوێنێته‌وه. زیاتر ئه‌و كتێبانه‌ن كه ناسراون له دنیادا، بێگومان بۆ فرۆشتنیشن، هه‌ر كه‌سێك داوای ناونیشانێك بكات له هه‌ر شوێنێكی دنیا ئێمه كتێبه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ دێنین. بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك و ته‌نانه‌ت شوێنی تایبه‌تی خێزانمان هه‌یه، چونكه هه‌موو كه‌س ده‌خوێنێته‌وه، خواردن و شیرینی و خواردنه‌وه‌ی تێدایه.
(book clap)، واته (هۆڵی كتێب) ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له كتێبه، ده‌توانن گفتوگۆ له‌باره‌ی كتێبێكه‌وه بكه‌ن، یان پرۆسه‌ی واژووكردنی كتێبی تێدا به‌ڕێوه ببه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی بچنه كافتریای ئاسایی، ده‌كرێ ئێره هه‌ڵبژێرن، چونكه ڕه‌نگه شوێنی وه‌ك ئێره وا بكات كاریگه‌ریی له‌سه‌ر میوان دروست بكات تا بخوێننه‌وه، هه‌موو شتێكی ئه‌م قاوه‌خانه‌یه پێوه‌ندی به كتێبه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕه‌چاوی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان كردووه، هه‌وڵمان داوه خه‌ڵك دوور بخه‌ینه‌وه له هه‌موو جۆره ده‌مارگیرییه‌ك، بۆ نموونه هه‌ولێر كورد و عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی بیانی زۆر تێدا ده‌ژین، ئێمه كارمه‌ندمان هه‌یه (ئه‌سیوبی)یه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندی (ئینگلیز و هیندی و ئاسیایی و كورد و عه‌ره‌ب)مان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به جوانترین شێوه خزمه‌تی میوان بكه‌ین. كتێبه‌كانی ئینجیل و قورئان و به‌راورده ئاینییه‌كانمان هه‌یه. به هه‌رسێ زمانی (كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) لیستی خواردن و خواردنه‌وه‌كانمان له شێوه‌ی كتێب چاپ كردووه، زۆربه‌ی كه‌لپه‌له‌كانمان پێوه‌ندی به‌شێوه و شێوازی كتێبه‌وه هه‌یه. له داهاتوودا فراوانتر و خزمه‌تگوزاری زیاتری تێدا به‌ر ده‌ست ده‌بێت.
پێتان وا نییه پڕۆژه‌كه‌تان فراوانه و شوێنه‌كه‌تان بچووكه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه؟
ڕاسته شوێنه‌كه‌مان بچووكه، به پاره‌یه‌كی زۆریش به كرێمان گرتووه، ئێمه له‌سه‌ر مووچه و شانی خۆمان ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان تا ئێره هێناوه، من له بانكه‌كان داوای قه‌رزی بچووكم كرد، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی زه‌وییه‌وه نه‌متوانی له قه‌رزی بچووك سوودمه‌ند بم. هاوسه‌ره‌كانمان پشتیوانییه‌كی زۆری ئێمه‌یان كردووه، هه‌ر چوارمان زێڕی هاوسه‌رگیریی خۆمان فرۆشتووه تا بتوانین پڕۆژه‌كه‌مان به كۆتا بگه‌یه‌نین، بۆ خزمه‌تكردن به گه‌ل و وڵات و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كچان و ژنانی كورد به‌تایبه‌ت و خه‌ڵك به‌گشتی.
ئایا له ڕووی هه‌ڵبژاردنی كتێبه‌وه خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێ كتێبه‌كان هه‌ڵبژێرێ و به‌دوویدا بگه‌ڕێ، یان ئێوه یارمه‌تی ده‌ده‌ن؟
بێگومان خوێنه‌ر ئازاده و خۆشمان هاریكاری ده‌كه‌ین له دۆزینه‌وه‌ی كتێبی دڵخوازی خۆی، ئێمه تابلێتمان داناوه كه لیستی ناوی زۆربه‌ی كتێبه‌كانی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یارمه‌تییه‌كی باش بۆ خوێنه‌ران تا بتوانن بۆ كتێبه‌كان بگه‌ڕێن.
ئایا هه‌وڵتان داوه سوودی بازرگانی له كتێب وه‌رگرن و كتێب بۆ مه‌به‌ستێكی بازرگانی به‌كار بهێنن، ئامانجتان چییه؟
نه‌خێر، ئێره كتێبخانه نییه، پێك هاتووه له كتێبخانه و قاوه‌خانه، له كوردستان هه‌موو قاوه‌خانه‌كان كوڕانه‌ن، ئێمه ویستمان قاوه‌خانه‌یه‌ك بكه‌ینه‌وه كه كچان بتوانن به ئاسووده‌یی تێیدا دابنیشن، چونكه لێره كچ ناتوانێ له‌ناو كۆمه‌ڵێك كوڕ به ئاسووده‌یی دابنیشێ، ئامانجمانه كچی كورد له ماڵ بێته ده‌ره‌وه و بخوێنێته‌وه.
ژیڤان خۆرانی