پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌باره‌ی پۆشینی پانتۆڵی جینزی ته‌سك، له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی كێشه بۆ بڕبڕه‌ی پشت.
رۆژنامه‌ی "ئیندپێندنت"ی به‌ریتانی، له زاری كۆمه‌ڵه‌ی به‌ریتانی بۆ چاره‌سه‌ری بڕبڕه‌ی پشت بڵاوی كرده‌وه، پۆشینی ئه‌و جۆره‌ی پانتۆڵ، ده‌بێته هۆی سنوورداركردنی جووڵه سروشتییه‌كانی ماسولكه‌كان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته گۆڕینی ئاراسته‌ی جووڵانه‌وه‌كان و به‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشت دروست ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو رای گه‌یاندووه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌ریتانیا تووشی ئازاری بڕبڕه‌ی پشت بوون، هۆكاری سه‌ره‌كیی تووشبوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جلوبه‌رگ، به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه، پانتۆڵی كابۆی ته‌سك، جانتای قورس و گه‌وره‌ی شان، پێڵاوی پاژنه‌به‌رز و ئێكسسواراتی زۆر و قورسیان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌كار هێناوه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گشتگیر نییه و تایبه‌ته به كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی، چونكه له هه‌ندێك له وڵاتانی دنیا پۆشینی جلی ته‌سكیش باو نییه، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كانی بڕبڕه‌ی پشت به‌ربڵاوه.