ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز په‌یامێكى بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و ده‌ڵێت، به‌تایبه‌تی له رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆزه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگری نه‌ورۆز به تایه و ماده پلاستیكییه‌كان نه‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له په‌یامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى چاككردن و پاراستنى ژینگه هاتووه، داواكارین له هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز، كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، به‌ڵام ره‌چاوی پاراستنی ژینگه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆزه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگری نه‌ورۆز به تایه و ماده پلاستیكییه‌كان نه‌كرێته‌وه و له رۆژانی نه‌ورۆز و گه‌شتكردندا، پاشماوه و خۆڵ و خاشاكی گه‌شته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنه‌وه و كانیاو و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پیس نه‌كرێت، یاخود ئۆتۆمبێل له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان نه‌شۆرێت، چونكه ناوچه گه‌شتیارییه‌كان موڵكی هه‌موو گه‌شتیارانه و ناكرێت به هۆی پیسكردن و تێكدانی ژینگه‌وه ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و ژینگه زیانی به‌ركه‌وێت .
ده‌سته‌ى پاراستنی ژینگه له په‌یامه‌كه‌ى ئاشكراى ده‌كات، له پێناو مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی و هه‌مه‌جۆری زینده‌وه‌ران كار بۆ پاراستنی ده‌كرێت له دنیادا، ئێمه‌ی میله‌تی كورد، زۆر له خه‌ڵكانی تر ئه‌ركمانه پارێزگاری له پاراستنی ژینگه بكه‌ین، چونكه تا هه‌نووكه به خوێن و به گیانی پێشمه‌رگه قاره‌مان و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانمان پارێزگاری له ژینگه و خاكی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆیه وه‌فاداریمان بۆ خوێنی شه‌هیدانمان ئه‌ركی هه‌مووانه پارێزگاری له ژینگه بكه‌ین و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان به جوانی و سروشتی خۆی بهێڵێنه‌وه. پارێزگاری له پاراستنی دار و ده‌رخته‌كان بكه‌ین و به‌هیچ جۆرێك جۆلانه له‌سه‌ر داره‌كان نه‌كرێت و ئاگر له ژێردار و ده‌رخته‌كان نه‌كرێته‌وه.
ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ساڵانه به‌مه‌به‌ستى پاراستن و هێشتنه‌وه‌ى سروشتى دار و دره‌خته‌كان له ڕۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا، چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك ده‌رده‌كات.