كچانی ڕانیە پاوانە دەکەن بە دیاری نەورۆز

:: PM:01:04:20/03/2017 ‌

گروپی میوزیكی كچانی ڕانیە كەگروپێكی هونەری هەڵبژێردراوی هونەرو ڕەسەنی كوردین و پێكهاتوون لەگروپێك هونەرمەندی كچ، كاری هونەری و گەشتی هونەری دەكەن بەیەكەوەو خاوەن دوو كلیپ و چەندین كۆنسێرتی هونەرین

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئادار/مارس، ڕەوشت حەسەن، سەرپەرشتیاری گروپی میوزیكی کچانی رانیە بە "وشە"ی راگەیاند، لەئێستەدا كارمان بۆ كلیپێكی تازە كردووە كە بریتییە لە گەشتێكی هونەری بەناوی پاوانە ، ئەو بەرهەمە پێكهاتووە لەشەش گۆرانی و لە لایەن یوسف لەشكری كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و محەمەد یاسین كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ كردووە و زیرەك حەمەد ئەمین كاری تۆماركردنو هۆگر عەزیز كاری ئەنجەر و لە ستۆدیۆی سۆڵۆ تۆماركراوە ، 

زیاتر روونی دەکاتەوە، كۆمپانیای فاست لینك سپۆنسەری ئەو بەرهەمەی کردوە و دیمەنەکانی لە رانیە و تورکیا و بولگاریا تۆمار کراوە و سەرجەم كارەكانی تەواوبووە و ئامادەیە، بەیانی لەیەكەم ڕۆژی نەورۆز بڵاوی دەكەینەوە کە گۆرانیەكانی بەشێوەی كۆرس و سۆڵۆ وتراون.

سەرپەرشتیاری گروپی میوزیكی کچانی رانیە  دووپاتی دەکاتەوە، محەمەد یاسین، شیاو كەمال،  ڕەسەن و هۆزان و زانا ئەنوەر و ئاراس كۆیی و هەرێم سەڵام بەژەنینی ئامێرە میوزیكە جۆراوجۆرەكان بەشدارن تیایدا ، هونەرمەند هێمن مەفەق بەرێوەبەری ئەو بەرهەمەیە و ئاواز و شیعری تازە و فۆلكلۆر لەخۆ دەگرێت.

هەولێر/ شاخەوان شێخانی






















وشە - هیدایه‌ت جان