هەواڵەکان ئاشکرای دەکەن، ئەکتەری بەریتانی روان ئاتکینسۆن، کە بە ناوی
کارەکتەری "مستەر بین" ناوبانگی دەرکردووە، دووبارە دەست دەکات بە
رۆڵگێڕان و بەرهەمهێنانی فیلم.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی ئیندپێندنت"ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئاتکینسۆن
بڕیاری داوە بەشداری لە فیلمێکی نوێی چینی بکات، کە فیلمێکی کۆمیدییە و بە گوێرەی
زانیارییەکانیش گوژمەی فیلمەکە بڕێکی زۆر و بێ پێشینەیە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، چیرۆکی فیلمەکە باس لە گەشتی پێنج کەس دەکات، کە
سەردانی "ماکاو" پایتەختی مانگەکانی چین دەکەن و تووشی چەند رووداوێک
دەبن.
سەرچاوە/ سپوتنیک