هێمن حسێن "بیرەوەری " بڵاودەكاتەوە

:: PM:05:45:21/03/2017 ‌

هونەرمەند  هێمن حوسێن كەخاوەن چەند بەرهەمێكی هونەرییە لەبواری گۆرانی لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆز ئەلبومێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەم هێمن حسێن بە"وشە"ی راگەیاند، "بیرەوەری " ناوی نوێترین بەرهەمی هونەریمە كەبریتییە لەئەڵبومێكی نوێی گۆرانی، ئەو ئەلبومە لەهەشت تراكی گۆرانی پێكهاتووە و سەرجەم بەرهەمەكانی فۆلكلۆرە و كاری نوێی میوزیكی بۆكراوە.

ئەو هونەرمەندە دەڵێت، سەرجەم تراكەكانی ئەو ئەلبوومە لەلایەن خۆمەوە كاری میوزیكیان بۆ كراوە، ئەمڕۆ لەگەڵ هاتنی نەورۆز بڵاومان كردۆتەوە و لەسەرجەم شارەكانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.

لەكۆتاییدا هێمن گوتی، بەر لەدوو ساڵ دەبوایە ئەو بەرهەمەم بڵاوم بكردایەوە بەڵام لەبەر بارودۆخی كوردستان واباشتربوو كەئێستە بڵاوی بكەمەوە و درەنگ بڵاوی بكەمەوە، بۆیە وامان پێباش بوو لەگەڵ هاتنی نەورۆز بڵاوی بكەینەوە .

وشە/ شاخەوان شێخانی





وشە - رامیار جەواد