غاده عه‌بدوڕازق كه یه‌ك له ورووژێنه‌رترین خاتوونه ئه‌كته‌ره‌كانی دنیای سینه‌مای عه‌ره‌بییه و هاوكات شاره‌زایییه‌كی زۆری له بواری هونه‌ری سه‌مادا هه‌یه، له به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریدا باس له ئه‌شقی خۆی بۆ سه‌ما ده‌كات كه له منداڵییه‌وه ئه‌و ئه‌شقه‌ی له‌لا چه‌كه‌ره كردووه. پێگه‌ی "ئیلاف" رۆشنایی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه و گوته‌كانی غاده.
گوته‌كانی غاده له به‌رنامه‌ی "شیری ستۆدیۆ"ی خاتوونه گۆرانیبێژی میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب بوو كه له كه‌ناڵی ئاسمانیی "میسر" بڵاو بووه‌ته‌وه. شیرین له‌و به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ندان ئه‌ستێره پێكه‌وه بانگێشتن ده‌كات و ده‌یاندوێنێ، له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا غاده یه‌ك له‌و ئه‌ستێرانه بوو كه بواری سه‌مای كردبووه سه‌رووی هونه‌ره‌كانی تر.
له‌باره‌ی سه‌ماوه غاده گوتی له منداڵییه‌وه ئاشقی سه‌ما بووم، بۆیه توانیم فێری چه‌ندان جۆری سه‌ما بم. كاتێكیش منداڵ بووم له قوتابخانه هاوڕێكانم پرسیاری دایكمیان ده‌كرد كه پیشه‌ی چییه؟ ده‌مگوت سه‌ماكاره، زۆرجار ده‌مگوت دایكم ∀سوهێر زه‌كی∀یه كه ئه‌وكات سوهێر زه‌كی ناودارترین سه‌ماكاری میسری بوو، من كه ئه‌و درۆیه‌م ده‌كرد، ته‌نیا ئه‌شقم بوو بۆ سه‌ما و فێربوونی ئه‌و بواره هونه‌رییه.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی دا، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه غاده ویستی بچێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ تا پارچه سه‌مایه‌ك پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام به پشتدا كه‌وت و بووه هۆی شه‌رمه‌زاری، بۆیه داوای لێبوردنی كرد و سه‌ماكه‌ی پێشكه‌ش نه‌كرد.
غاده عه‌بدوڕازق له ساڵی 1965دا له شاری جیزه‌ی میسر له دایك بووه، كۆلیژی زانستی حاسیبه‌ی ته‌واو كردووه. تا ئێسته چه‌ندان جار هاوسه‌رگیری كردووه كه یه‌كه‌میان له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا بووه. له سه‌ره‌تادا غاده ته‌نیا رێكلامی ده‌كرد و به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه له‌و بواره‌دا ده‌ركه‌وت. دواتر ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز به‌هره‌كه‌ی دۆزییه‌وه و له بواری سینه‌مادا به‌كاری هێنا. به‌ڵام غاده زیاتر به زنجیره درامای "عائله الحاج متولی" ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد كه له‌و كاره‌دا به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردوو نوور ئه‌لشه‌ریف نواندنی كرد. تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامایه.