به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی، لاوانی ده‌ڤه‌ری بارزان ئاهه‌نگێكی هونه‌ریی گه‌وره به به‌شداریی حه‌وت هونه‌رمه‌ند له هاوینه‌هه‌واری شانیك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
مونیر ناسیح بارزانی یه‌كێك له رێكخه‌رانی ئه‌و ئاهه‌نگه به "وشه"ی گوت، به مه‌به‌ستی ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، هاوكات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه، وه‌ك لاوانی ده‌ڤه‌ری بارزان ئاهه‌نگێكی هونه‌ریی گه‌وره به به‌شداریی حه‌وت هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ده‌ڤه‌ری بارزان رێك ده‌خه‌ین كه ئه‌وانیش سه‌میر بازی، شێروان بازی، دلاوه‌ر ساڵح، خالس مزیری، خه‌له‌بان هه‌ریری، جه‌بار دۆڵه‌مه‌ری و سه‌روان دۆڵه‌مه‌رین.
ئه‌وه‌شی گوت، ئاهه‌نگه‌كه له سێیه‌م رۆژی نه‌ورۆز پێنجشه‌م له سه‌عات 14:30 دوای نیوه‌ڕۆ له سه‌یرانگه‌ی شانیك ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو شاره‌دیێ دینارته و شاره‌دیێ بلێ .
بارزان/ نه‌وزاد هلوری