ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ڵبژارده‌كه‌یان پێویستی به كاپتانێكی شیاوه كه بتوانێ سه‌رتیپێكی گونجاو بێت بۆ مۆندیالی ساڵی 2018 كه بڕیاره له وڵاتی ڕووسیا به‌ڕێوه بچێت.
"غاریس ساوپغیب" ڕاهێنه‌ری ئینگلته‌را، له‌ماوه‌ی شه‌ش یاری ڕابردوودا، چوار كاپتانی گۆڕیوه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی سه‌رتیپێكی تر بۆ مۆندیال را بگه‌یه‌نێ.
جێی ئاماژه‌یه، چوارشه‌می ڕابردوو، له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌را كه له یاریگه‌ی دۆرتمۆند بۆ وازهێنانی پۆدۆلۆسكی ئه‌نجام درابوو، به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر دۆڕا.
هه‌ڵبه‌ت ڕاهێنه‌ری ئینگلته‌را هێشتا به ته‌واوی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كێ بكات به سه‌رتیپ، هه‌ر بۆیه ده‌ڵێ، ده‌بێ به ته‌واوی بیری لێ بكه‌ینه‌وه كه كێ گونجاوه بۆ ئه‌و كاره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ری هه‌یه "جۆ هارت" گۆڵپارێزی تیپه‌كه هه‌ڵبژێردرێت، چونكه تاكه یاریزانه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌میشه له یاریگه‌دا یاری ده‌كات.
سه‌رچاوه/ سكای نیوز