خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنی ''وشه''دا باس له كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و پێی وایه، ئه‌وانه‌ی باس ده‌كرێن هیچ كامێكیان كێشه‌ی رژد نین، ته‌نیا بیانوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، ترسیان له‌وه هه‌یه له هه‌ڵبژاردن بدۆڕێنن. باس له‌وه‌ش ده‌كات پارتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاماده‌یه و هیواداره كورسییه‌كانی زیاد بكات.
بۆچی حزبه‌كان سوورن له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر یاساكه له‌م كاته‌دا هه‌موار بكرێته‌وه، كاتێكی زۆری ده‌وێت و مشت‌ومڕ و گفتوگۆی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، ئێمه‌ش ئه‌و كاته‌مان له به‌رده‌ست نییه و فریای هه‌مواركردن ناكه‌وین، بۆیه به ناچاری هه‌ڵبژرادنه‌كان دوا ده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌وان ڕاستگۆ نین، ئه‌گه‌ر نا پێش چه‌ند ساڵێك داوای ئه‌و هه‌مواره‌یان ده‌كرد.
بۆچی یه‌كێتی ده‌ڵێ له سلێمانی ناتوانن سندووق دابنێن؟
ئه‌م قسه‌یه لۆجیكی تێدا نییه و قسه‌یه‌كی ناپه‌سنده، كۆمسیۆن ده‌توانێ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش و بێ گرفت به‌ڕێوه ببات، وه‌ك چۆن ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی به‌ڕێوه برد و له هه‌موو شاره‌كان سندووقی دانا و گرفت دروست نه‌بوو.
ئایا ئه‌م كۆمسیۆنه ده‌توانێ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه ببات؟
به‌ڵێ بێگومان ده‌توانێت، وه‌ك چۆن ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018ی به‌ڕێوه برد، ئاواش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه ده‌بات.
وه‌ك هه‌میشه كار ده‌كه‌ین تا پارتی یه‌كه‌م و پێشڕه‌و بێت
ئێسته دۆخ و ڕه‌وشی پارتی چۆنه و ئایا پێتان وایه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێننه‌وه و ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن؟
به‌ڵێ بێگومان، ئێمه وه‌ك هه‌میشه كار ده‌كه‌ین تا پارتی یه‌كه‌م و پێشڕه‌و بێت، هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین زۆرترین خه‌ڵك و لایه‌نگرمان بچێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و پارتی ببێته‌وه یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتی بوو له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی دا وه‌ك حزب و وه‌ك فراكسیۆن، هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه جێگری سه‌رۆكی پارتییه، هه‌مووان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ گه‌یاند، ئێمه هه‌موو كاتێك ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن و پێمان خۆشه له‌كاتی خۆیدا بكرێت، لایه‌نه‌كانیش كه پێیان خۆش نییه ئه‌نجام بدرێت، ترسیان له سزادانیان هه‌یه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه هه‌ڵبژاردن بكرێت.
بۆچوونێك هه‌یه ده‌گوترێ كورسییه‌كانی پارتی هه‌ندێكیان ساخته‌ن و پارتی رێگره له پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران؟
ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، ئه‌م قسه‌ڵۆكانه دوورن له راستییه‌وه، ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و ته‌حه‌دای هه‌ر كه‌سیش ده‌كه‌ین پێمان بڵێت له كوێ ساخته‌كاری كراوه و ده‌نگ و كورسیی پارتی به ساخته هاتبێت. هه‌موو لایه‌نه‌كان چاودێریان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو سندووقه‌كان، با بڵین له كوێدا ساخته‌كاری كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگر نه‌بووین له پێداچوونه‌وه و وردبینی و پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران، هه‌ر لیستێكیان پێ باشه با بیهێنن و ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌و لیسته ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت كار له‌سه‌ر دواین لیستی عێراقی ده‌كه‌ین كه پێش چه‌ند مانگێك به‌رله ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقمان ئه‌نجام دا، واتا لیستی بایۆمه‌تری عێراقی كه نه ناوی مردوو و نه ناوی ساخته‌ی تێدایه، كه‌س ناتوانێ ساخته‌كاریی تێدا بكات.
ئایا پارتی كورسیی كه‌مینه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا به‌كار دێنێت؟
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشتێكی دروست نییه، ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی چه‌وته، به‌ڵكو زۆرینه‌یان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكن، بێگومان هه‌ست و سۆزیان بۆ پارتی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا كوردستان هه‌ر یه‌ك بازنه‌یه، لایه‌نه‌كانیش با بفه‌رموون كاندیده‌كانی خۆیان ده‌ربكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوسۆزن.
ئه‌ركی په‌رله‌مان چییه له‌م كاته‌دا و پێویسته چی بكات؟
به‌داخه‌وه په‌رله‌مان به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه و له‌م پرسه‌دا لایه‌نگیری ده‌كات، پێم سه‌یره په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی دووباره دانانی كۆمسیۆنی هه‌یه، به‌ڵام به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵناسێت و دانیشتن ناكات له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هیوادارم دووربن له ده‌ستوه‌ردانی حزبی و به زووترین كات دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن، كۆمسیۆن راسپێرن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
بۆچی حزبه‌كان له‌م كاته‌دا مه‌رج و تێبینییان هه‌یه، ئه‌مه ترسه له هه‌ڵبژاردن یان به ڕاستی تێبینییه؟
هه‌موو مه‌رجه‌كانی حزبه‌كان ته‌نیا بیانوو و ترسه له هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رنا پێش چه‌ند ساڵێك یان راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018، پێشنیاری ئه‌وه‌یان بكردایه و به‌جوانی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان ده‌كرا، نه‌ك له‌م كاته‌دا، چونكه ده‌زانن ئه‌و كاره له‌م كاته‌دا ناكرێ و كات به‌سه‌رچووه و نزیكین له واده‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه ئه‌و مه‌رجانه داده‌نێن.
سلێمانی\ ئاسان محه‌مه‌د