بڕیارە سبه‌ی یه‌كشه‌م 10ی نیسانی 2022، له خولی نایابی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول به‌یه‌ك بگه‌ن، هانده‌رێكیش كارێكی شێتانه ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كه زۆر به‌هێز بێت، چونكه مان سیتی له پله‌ی یه‌كه‌مه و لیڤه‌رپوول له پله‌ی دووه‌مه، یه‌ك خاڵیش نێوانیان هه‌یه، بۆیه یارییه‌كه لووتكه‌یه.
هه‌ر بۆ ئه‌م یارییه هاندەرێکی سەرسەختی لیڤه‌رپوول كارێكی سه‌یری كردووه، هه‌ڵساوه 4000 بلیتی یارییه‌كه‌ی كڕیوه، كه تایبەت بووه به هاندەرانی مانچێسته‌ر سیتی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی کەمترین هاندەریان له یاریگه ئاماده‌بن و بلیتیان ده‌ست نه‌كه‌وێت.
رۆژنامەی "ده‌یلی مه‌یڵ"ــی ئینگلیزی ئاماژەی بەوە کردووە، هاندەرە ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی لیڤەرپوول کارێکی جیاوازی کردووە، بۆ بێبەشکردنی هاندەرانی مانچێستەر سیتی، ئەویش بە کڕینی چوار هەزار بلیتی یارییه‌كه، كه له به‌شی هانده‌رانی مان سیتیی بووه.
جگه له‌وه‌ی سبه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول له پرێمه‌رلیگ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ش جارێكی تر هه‌ردوو یانه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، كه له یاریی پێش كۆتایی جامی ئینگلته‌را رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
فه‌رحان جوبرائیل