سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ "وشه"، باس له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات.
•دیداری سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كوێ به‌ڕێوه چوو؟
سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ توركیا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی توركیا بووه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خه‌یاند.
•له دیداری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆكی توركیا چی باس كرا؟
بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و گرووپی تیرۆریستی داعش و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر له پێوه‌ندیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و پته‌وكردنی دوولایه‌نه، له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری توركیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، سه‌ردانی له‌م جۆره سه‌ردانی ئاساییه و له ڕابردووش‌دا سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی توركیای كردووه، له ئه‌نقه‌ره پایته‌ختی ئه‌و وڵاته پێشوازیی لێ كراوه.
له ماوه‌ی ڕابردوویشدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆ بووه‌وه، له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌بووه، له ئاستی جیاجیاش دانوستاندن له نێوان شاندی كوردستان و توركیا هه‌بووه، وه‌زیری بازرگانیی توركیاش سه‌ردانی كوردستانی كرد، شاندێكی بازرگانیی كوردستانیش سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دراوسێی توركیا به‌پێویست ده‌زانرێت.
•ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان توركیا و كوردستان چه‌نده؟
ساڵانه ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی توركیا له‌گه‌ڵ كوردستان و عێراق، به‌گشتی 15 ملیار دۆلاره له ساڵێكدا، ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه له ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت به‌رژه‌وه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان بایه‌خی پێ بدرێت، ئه‌و جۆره پێوه‌ندییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی، وا ده‌كات ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان.
•چی هۆكار بووه بۆ پێشڤه‌چوونی پێوه‌ندیی ئابووری و سیاسیی كوردستان؟
ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و توركیا و ئێران، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه سه‌قامگیری له عێراق هه‌بێت به‌پێی ماده‌كانی ده‌ستوور، ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، دیالۆگی هه‌ولێر و به‌غدا و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق، كوردستان له پێگه‌ی سیاسی و ئابووری و وزه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له ساڵی 2003وه كوردستان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، له عێراق و له سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ئه‌م سه‌ردانانه به گرنگ ده‌زانین، له نزیكه‌وه زیاتر گفتوگۆ ده‌كرێت له تێگه‌یشتن و شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، نه‌ك به ته‌نیا، به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له ڕێی كونسوڵگه‌كانیان پێیان ده‌گات، ڕاسته‌وخۆ له سه‌ركردایه‌تیی كوردستان بیبیستن باشتره كه بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گوزه‌رێت، هه‌وڵیش بدرێت ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی یان لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌بێت، له‌كاتی ئه‌و دیدارانه بابه‌ته‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه".
•گرنگیی ڕۆیشتنی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی بۆ وڵاتانی كه‌نداو چییه؟
له ماوه‌ی زۆر نزیكی ڕابردوودا، سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی قه‌ته‌ر و به‌حرێن و ئیماراتی كرد، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه بیروبۆچوونیان گۆڕییه‌وه، له ماوه‌یه‌كی نزیكی تردا سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی دیپلۆماسیی تری ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تریش ئه‌و جۆره پێوه‌ندییانه هه‌بێت
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی