گۆرانیبێژی لاوی كورد ئاگرین دڵشاد، له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می ناو ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ئاگرین دڵشاد گۆرانیی "به‌داخه‌وه"ی به‌شێوه‌ی كلیپ له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاو كرده‌وه، تا ئێسته 97 هه‌زار و 476 بینه‌ری هه‌بووه، ئه‌و گۆرانییه یه‌كێكه له تراكه‌كانی ناو ئه‌لبوومی "تێناگه‌ی" كه له ساڵی 2020 بڵاوی كردبووه‌وه.
ئاگرین دڵشاد له‌باره‌ی گۆرانیی "به‌داخه‌وه" گوتوویه‌تی، تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن هێمن حه‌مید نووسراوه، ئاگرین خۆی ئاوازه‌كه‌ی بۆ داناوه، هه‌ڵكه‌وت ئه‌سوه‌د وێنه‌ی ناو كلیپه‌كه‌ی كێشاوه. له‌لایه‌ن Artin Crown Productions و Ragreen Record Label به‌رهه‌م هێنراوه.
ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی دیاری خه‌ڵكی كه‌ركووكه، ساڵی 2014 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، قوتابیی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كانی ئه‌مڕۆ، چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه. له ساڵی 1995 له كه‌ركووك له دایك بووه، خاوه‌نی زیاتر له 100 به‌رهه‌می هونه‌رییه، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانییه‌كانی به ناوی (تێناگه‌ی) له ساڵی 2020دا بڵاو كرده‌وه. هه‌روه‌ها دووه‌م ئه‌لبوومی به ناوی (ڕه‌نگار) له ساڵی2021 بڵاو كرده‌وه. كۆتا به‌رهه‌می كلیپێك بوو به‌ناوی "گه‌ر" له 2022 بڵاوی كرده‌وه.