گۆرانیبێژی ناسراوی كورد زرار له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ناوی "چرۆی هه‌تاو" بڵاو كرده‌وه.
گۆرانیبێژ زرار نوێترین ڤیدیۆ كلیپی به‌ناوی "چرۆی هه‌تاو" بڵاو كرده‌وه، یه‌كێكه له تراكه‌كانی ئه‌لبوومی "ژیله‌مۆ" كه له ساڵی 2019 ته‌نیا به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوی كردبووه‌وه، ئه‌مجاره كلیپی بۆ كرد.
ئاوازی ڤیدیۆ كلیپی "چرۆی هه‌تاو" زرار خۆی دایناوه، هۆنراوه‌كه‌ی پشكۆ یاسینه، میكس و ماسته‌رینگی له‌لایه‌ن دڵزار عابدییه‌وه بۆ كراوه، له ستۆدیۆی نه‌كه‌رۆز كاره ده‌نگییه‌كانی بۆ ئه‌نجام دراوه.
هاوكات به‌رهه‌مه‌كه له له‌نده‌ن كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، له‌لایه‌ن جیهانه‌وه كاری وێنه‌گرتنی ئه‌نجام دراوه، ئێلینای ئه‌كته‌ر وه‌ك خاتوونه مۆدێل ڕۆڵی له كلیپه‌كه‌دا بینیوه.
زرار له‌دایكبووی شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ربه ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه، ئێسته له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه، له ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، یه‌كه‌مین گۆرانیی خۆی ئاوازی بۆ داناوه "دڵم ته‌نگه" بووه. دوا به‌رهه‌می به‌ناوی "ئاگری نه‌ورۆز" مانگی ئاداری ئه‌مساڵ بڵاوی كرده‌وه.