له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه"دا د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باس له دۆخی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و قۆناغی نوێی ستیكه‌ری ده‌رمان ده‌خاته ڕوو. هاوكات وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ستیكه‌ری ته‌ندروستی و نه‌مانی ده‌رمان له سلێمانی ده‌داته‌وه.
•پێم خۆشه سه‌ره‌تا له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بكه‌م، كۆرۆنا گه‌یشت به چی؟
كۆرۆنا له ره‌وشێكی زۆرباشدایه، ڕێژه و ژماره‌ی تووشبوون زۆر كه‌م بووه، له ده‌رئه‌نجامی مانه‌وه له نه‌خۆشخانه و مردنیش كه‌م بووه.
ئیراده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م زۆر به‌هێزه بۆ چاره‌كردن و چاكسازی
•له‌م رۆژانه‌دا گوتیان ئه‌وه‌ی یه‌ك ژه‌م ڤاكسینیشی وه‌رگرتبێ كارته‌كه‌ی پێ ده‌درێ، ئه‌م بڕیاره بۆچی دراوه؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هاووڵاتی ژه‌می یه‌كه‌م یان دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان له وڵاتانی تر وه‌رگرتووه و یه‌ك ژه‌میان لێره وه‌رگرتووه، بۆیه بڕیار درا كه كارتی ڤاكسینیان بۆ بكرێ تا تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بن.
•رێكخستنی ستیكه‌ری ده‌رمان به چی گه‌یشت، كه ئه‌و پرۆسه‌یه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خه‌ریكن؟
ستیكه‌ری ده‌رمان، له قۆناغی نوێی سیستمی ئه‌لكترۆنییه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌رمان له كوردستاندا به شێوازی ئه‌لیكترۆنی و به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیایی دژه ساخته‌وه، ئه‌وه‌یش هۆكار ده‌بێت كه چیتر ده‌رمانی ساخته له كوردستاندا نه‌بێت و ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی له رابردوودا هه‌بوو كۆنترۆڵ بكرێ.
•باس له‌وه ده‌كرا له‌و پرسه‌دا گه‌نده‌ڵییه‌ك هه‌یه، ئه‌وه راسته؟
پرسی گه‌نده‌ڵی زۆرجار به‌مه‌به‌ستی گه‌نده‌ڵی به‌كار هێنراوه، خۆی ستیكه‌ر سیستمه‌كه‌ی له چاپكردن بۆ ئه‌لیكترۆنی و دژه ساخته به‌مه‌به‌ستی چاكسازییه، هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر به شه‌فافی و چه‌ندان لایه‌نی پێوه‌ندیدار پێداچوونه‌وه‌ی كردووه، به دڵنیاییه‌وه رێگرتن له به‌ڕه‌ڵایی ده‌رمان، ناحه‌ز و نه‌یاری زۆر ده‌بێت كه ئه‌م قسانه بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی له‌و جۆره له‌باره‌ی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی گرنگ بڵاو بكه‌نه‌وه.
•سلێمانی زۆرترین كێشه‌ی ته‌ندروستیی تێدایه، ئه‌وه‌ی باسی نه‌بوونی ده‌رمان ده‌كرێ ئه‌مه راسته؟
بابه‌ت نه‌بوونی ده‌رمان نییه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه نه‌بوونی نه‌ختینه‌یه له بانكه‌كان، چونكه به‌و جۆره‌ی هه‌یه كۆمپانیاكان ئاماده نین به قه‌رز ده‌رمان بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا هه‌موو بودجه ته‌رخانكراوه‌كانی ڕه‌زامه‌ندی و دابینكردنمان هه‌یه.
•لیژنه‌كه‌تان له‌مباره‌یه‌وه كاره‌كانی به كوێ گه‌یشتووه؟
راسپارده و پێشنیاریان هه‌بووه و به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی، تا ئه‌وانیش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بده‌ن.
•پێتان وایه نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن به‌شی هه‌ولێر ده‌كات؟ چونكه له خۆڵبارینه‌كه زۆر كێشه بوو.
به‌ڵێ، وه‌ك قه‌باره و ژماره ته‌واوه، به‌ڵام كوالیتی گرنگه، ئه‌وه‌ی خۆڵبارین یان هه‌ر رووداوێك ئاساییه، له فریاكه‌وتنه‌كان له دنیادا كاتی ئه‌و رووداوانه، وا ده‌بێت كه پێی ده‌ڵێن massive causality)).
•ئایا ده‌رمانخانه‌كان له ژێر چاودێریی ئێوه‌دان؟
به‌ڵی تیمی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا، زۆر یان كه‌م، ماوه به ماوه جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام چاودێریكردنیان به چڕی زیادی كردووه، هه‌ر ده‌رمانێك به رێی كوالیتی كۆنترۆڵ هاتبێت، كوالیتی باشه، به‌ڵام دوور له چاوی ئێمه هاورده بكرێ، ئێمه گره‌نتی سه‌لامه‌تی ناده‌ین.
•یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ی حكوومه‌ت گرنگی پێ داوه كه‌رتی ته‌ندروستییه، ئه‌وه له چاوه‌ڕوانی تۆدایه؟
به‌ڵێ، ئیراده‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م زۆر به‌هێزه بۆ چاره‌كردن و چاكسازی به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان، به‌ڵام ته‌نگژه جیاجیاكان به دڵنیاییه‌وه رێگره یان دوای ده‌خات.
دیمانه‌ی/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی