رۆناڵدۆ رازی نییە 3 یاریزان بێتە یانەی ریال مەدریدەوە

:: AM:11:14:26/03/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو دەستبەرداری چەند یاریزانێك بێت و لە شوێنی ئەوانیش چەند ئەستێرەیەكی ئێستای تۆپی پێی جیهان بهێنێتە ریزی یانەكەیەوە.

رۆژنامەی (دیاریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بە بەرپرسانی یانەكەی گوتووە رازی نییە بەهیچ شێوەیەك چەند ئەستێرەیەك بێنە ریزی یانەی شاهانەوە، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتەكانی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكەیە كە هەمیشە هەوڵ دەدات باشترین ئەستێرەكانی جیهان بهێنێتە ریزی یانەكەیەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە رۆناڵدۆ رێگری دەكات لە هاتنی 3 ئەستێرە بۆ ریزی یانەكەی ئەوانیش برێتین لە ئەنتوان گریزمانی ئەستێری فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی، ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ ماركۆ ڤیراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسین.

ئەمە لە كاتێكدایە كە هەرسێ یاریزانەكە لەنێو داواكارییە سەرەكییەكانی یانەی ریال مەدریدن بۆ وەرزی داهاتوو.

سەرچاوەكە بڵاویشی كردەوە كە رۆناڵدۆ رێگری ناكات لە هاتنی هێرشبەرێكی نوێ بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید بەتایبەتیش بییر ئێمریك ئۆبامیانگی ئەستێرەی گابۆنی و یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كە زۆرینەی ئەندامانی یانەكەش داوای گرێبەستكردنی لەگەڵدا دەكەن.

ئەوەی تا ئێستا روون نییە ئەوەیە كە ئایا سەرۆكایەتیی یانەی ریال مەدرید پابەندی داخوازییەكانی رۆناڵدۆ دەبێت یان درێژە بە سیاسەتەكانی دەدات بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ گەورەترین ئەستێرەكانی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م