گۆرانیبێژی ناسراوی كورد په‌یوه‌ند جاف له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب، نوێترین به‌رهه‌می به‌شێوه‌ی كلیپ به‌ناوی "خه‌ونێك" بڵاو كرده‌وه. تا ئێسته كلیپه‌كه كه‌مترین بینه‌ری هه‌بووه كه نه‌گه‌یشتووه‌ته 500 كه‌سیش.
گۆرانیبێژ په‌یوه‌ند جاف دوایه‌مین كلیپی به‌ناوی "بۆ گوڵێ" كه ساڵی 2021 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مجاره بۆ 2022 كلیپێكی تر به‌ناوی "خه‌ونێك" بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هیچ ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست نه‌كردووه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی به دڵی هه‌وادارانی نه‌بووه.
له‌باره‌ی كلیپی "خه‌ونێك" په‌یوه‌ند جاف گوتوویه‌تی، یه‌كێكه له تراكه‌كانی ناو ئه‌لبوومی "بۆ گوڵێ"، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ئه‌مساڵه. تێكستی گۆرانییه‌كه هونه‌رمه‌ند خۆی دایناوه، هه‌روه‌ها Hely Deng Music كاره‌كانی موزیك و ڕێكخستنی ده‌نگی بۆ ئه‌نجام داوه، سوپه‌ر میدیا كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ی كردووه.
په‌یوه‌ند بارام ئه‌حمه‌د ناسراو به په‌یوه‌ند جاف، ساڵی 1968 له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه و له سلێمانی گه‌وره بووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واو كردووه، له منداڵییه‌وه حه‌ز و خولیای بۆ گۆرانیگوتن هه‌بووه، گۆرانیی "ئاخۆ كه‌ی دێ" یه‌كه‌م كلیپی بووه كه له ساڵی 1992 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 20 ساڵه له سوید ده‌ژی، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه دیاره‌كانی كورد، جگه له ئه‌نجامدانی كۆنسێرتی گۆرانی، چه‌ندان ئه‌لبووم و گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی تۆماركراوی هه‌یه.