دوای ئەوەی دوێنێ ئیمانۆیل ماكرۆن بۆ دووەم جار وەك سەرۆكی فڕەنسا هاتەوە هەڵبژاردن، لە ئاهەنگی سەركەوتنەكەیدا خاتوونە هونەرمەندێكی میسری، سروودی نیشتمانیی فڕەنسای پێشكەش كرد و لەدوای تەواوبوونیشی، ماكرۆن دەستی هونەرمەندەكەی ماچ كرد.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم 25ی نیسان، لە هەواڵێكدا باسی ئەو خاتوونە هونەرمەندەی كردووە كە لە ئاهەنگی سەركەوتنی ماكرۆندا سروودی پێشكەش كرد. ئاماژەی داوە كە گۆرانیبێژێكی تایبەتی ئۆپرای میسرییە و ناوی "فەرەح دیبانی"یە.
وەك پێگە عەرەبییەكە ئاماژەی پێ داوە، فەرەح دیبانی 33 ساڵ بەرلە ئێستە لە شاری ئەسكەندەرییەی میسر لە دایك بووە. ئەكادیمیایHanns-Eisler Academy of Music موزیكیی لە بەرلین تەواو كردووە و بەكالۆرسیۆی لە هونەرەكان وەرگرتووە.
هاوكات فەرەح دیبانی یەكەمین "سوپرانۆ"ی عەرەبییە كە لە ئاهەنگی سەركەوتنی ماكرۆندا، سروودی La Marseillaise ی نیشتمانی فڕەنسادا پێشكەش بكات.
لە چەندان میدیای فڕەنسادا لەبارەی دیبانی بڵاویان كردووەتەوە، ئەو هونەرمەندە میسرییە لە ساڵی 2016وە چووەتە ئەكادیمیای ئۆپرای پاریس، لە دوای سێ ساڵ خەڵاتی گۆرانیی ئۆپراڵیی وەرگرتووە. ئێستەیش بە یەكێك لە گۆرانیبێژە زۆر دیارەكانی ئۆپرالی لە دنیادا دەناسرێتەوە.
كاتێك لە ئاهەنگی سەركەوتنی ماكرۆندا سروودەكەی دەگوت، ماكرۆن و هاوسەرەكەی لەسەر ستێجدا وەستابوون، دوای تەواوبوونی سروودەكەیش، ماكرۆن دەستی فەرەح دیبانیی ماچ كرد و سوپاسی كرد.