له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ئاهه‌نگ و كۆنسێرته‌كانی هونه‌رمه‌ندان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا جمه‌یان دێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جه‌ژنه هاووڵاتییان له دوای كۆرۆناوه به‌شداری تێدا بكه‌ن. به‌هۆیه‌وه له شاری سلێمانیدا حه‌وت گۆرانیبێژ پێكه‌وه ئاهه‌نگێكی خێزانی ساز ده‌كه‌ن.
له شه‌وانی جه‌ژنی ڕمه‌زاندا له شاری سلێمانی له هوتێل هایكریست، بڕیاره به به‌شداری چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی جیاواز و ده‌نگخۆشی وه‌ك جێگر میدیا، سه‌نگه‌ر كه‌مال، جه‌لال محه‌مه‌د، كاروان خه‌باتی، نێچیر هه‌ورامی، هه‌ڤاڵ خانه‌قینی، محه‌مه‌د نه‌جاڕ، ئاهه‌نگێكی خێزانی ساز بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، ده‌بێ پێشتر هاووڵاتییان مێزی خۆیان بۆ به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه "حیجز" بكه‌ن، نرخه‌كانیش له نێوان 20 بۆ 30 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌بێت كه ته‌نیا نرخی چوونه ژووره‌وه.
شایانی باسه له هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووكیشدا چه‌ند ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێوه ده‌چن، بڕیاره له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسادا، كوردانی تاراوگه كۆنسێرتی تایبه‌تیان به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌بێت.