گۆرانیبێژی ناوداری كورد كیژان ئیبراهیم خه‌یات دوای ماوه‌یه‌ك له بێده‌نگبوون، له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك به‌رهه‌مێكی نۆی تۆمار ده‌كات و كلیپێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
گۆرانیبێژی كورد كیژان ئیبراهیم خه‌یات له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له نوێترین پۆستیدا تیزه‌ری تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه كلیپێكه و بڕیاره به‌مزووانه په‌خشی بكات بۆ هه‌وادارانی.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كیژان ئیبراهیم خه‌یات له‌گه‌ڵ سێ له هونه‌رمه‌ندان عه‌لی عابدی، ڕابه‌ر كوردستانی و ئه‌رده‌وان ڕۆسته‌م پوور، به‌شێوه‌ی كلیپ به‌ناوی "داربه‌ڕوو" گوتوویه‌تی و له جه‌ژندان بڵاو ده‌بێته‌وه.
تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی كورده‌وه شێركۆ بێكه‌س نووسراوه، داریوش رامه‌ند كاری ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه. ژه‌نینی شمشاڵ میلاد شه‌مسه‌دینی و ده‌فیش سه‌یوان كه‌ریمی كردوویانه.
به‌رهه‌مه‌كه ئاهه‌نگسازی دڵزار عابدی ئه‌نجامی داوه، ئۆركێسترای ژێدار به به‌شداری عه‌لی جه‌عفه‌ری پویان، میلاد عاله‌می، دانیال جورابچی، مێهرداد عاله‌می، كورۆش كێشاوه‌رز، هادی ئێسماعیلی جێبه‌جێ كراوه.
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته. هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانێكی هونه‌ری بوون، باوكی هانده‌ری گه‌وره‌ی بووه.
له شاری سلێمانیدا سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه. یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره‌درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی حوسین میسری. كیژان تا ئێسته به به‌رده‌وامی به‌شداری له فێستیڤاڵی ساڵانه‌دا كردووه.