گۆرانیبێژی كورد كه‌ژێ كچی گۆرانیبێژی كۆچكردووی ناسراوی كورد هاوتا ئه‌سعه‌د، گۆرانی بۆ مه‌رگی باوكی ده‌ڵێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هێشتا مانگێك به‌سه‌ر مردنی تێپه‌ڕ نه‌بووه، گۆرانییه‌كه‌ی له یوتیوب و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه.
گۆرانیبێژی كورد كه‌ژێ له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یویتوب، نوێترین كلیپی بۆ كۆچی دوایی باوكی به‌ناوی "بابه" بڵاو كرده‌وه، له‌باره‌ی بهرههمهكهشهوه نووسیویه‌تی، "ئه‌مه یه‌كه‌م گۆرانیی منه كه تۆم له‌گه‌ڵ نیت، به‌ڵام بۆ تۆی ده‌ڵێم بابه گیان".
به‌رهه‌می "بابه" به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌واوی كلیپهكهیش له‌سه‌ر گۆڕی گۆرانیبێژی كۆچكردووی ناسراوی كورد هاوتا ئه‌سعه‌د كراوه، كه‌ژێ به ته‌نیا خۆی ته‌واوی گۆرانییه‌كه ده‌ڵێت، له تێكست و ئاوازی كاروان عوسمانه، ئارام سه‌رداری كاری به‌رهه‌مهێنانی موزیكی بۆ كردووه، ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام داوه.
كه‌ژێ دوا به‌رهه‌می ساڵی 2015 كلیپێك بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برای به‌ناوی "ڕێگای نه‌جات: كه به‌رهه‌مێكی ئاینی بوو بڵاوی كرده‌وه، هاوكات ماوه‌یه‌كی زۆره له هونه‌ر دوور كه‌وتبووه‌وه، به‌ڵام به‌م به‌رهه‌مه‌ی كه تایبه‌ت بۆ مه‌رگی باوكی گوتوویه‌تی، ده‌ركه‌وته‌وه.
كه‌ژێ له شاری هه‌ولێر له ساڵی 1999دا له دایك بووه و خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه، هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه به هاوكاری و پاڵپشتی باوكی. كه‌ژێ برازای گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و شاعیری ناسراوی كورد زیاد ئهسعهده.