فیلمی "بێ نیشتمان" له ساڵی 2021ه‌وه چواره‌م جاره كاتی نمایشكردنی دوا ده‌خرێت و هه‌رجاره و به‌هۆیه‌كه‌وه بووه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه‌كه ڕایان گه‌یاندبوو كه له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا نمایش ده‌كرێت، به‌ڵام دوا خرا بۆ جه‌ژنی قوربان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی نیسان، هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاری ناوداری كورد شوان عه‌تووف له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاگادارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاند، "به داوای لێبوردنه‌وه له هه‌موو بینه‌ره‌كانمان له هه‌ولێر - سلێمانی - كه‌ركووك - دهۆك، فیلمی سینه‌مایی (بێ نیشتمان) بڕیار بوو له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له هه‌موو سینه‌ماكانی كوردستاندا نمایش بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر هۆكاری ته‌واو نه‌بوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی (سیتی سینه‌ما) له سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ره‌كانمان له شاری سلێمانیدا بێبه‌ش نه‌بن له بینینی فیلمه‌كه‌مان، بڕیارمان دا له جه‌ژنی قوربان له هه‌موو سینه‌ماكانی كوردستاندا نمایش بكرێت".
له‌باره‌ی نوێترین كاته‌كانی نمایشكردن و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ئاماژه‌یان كردووه، "له ڕێی سۆشیال میدیا تایبه‌ته‌كانی فیلمی "بێ نیشتمان"ه‌وه چاوه‌ڕێی هه‌واڵه‌كانی فیلمه‌كه ببن". شایانی باسه تا ئێسته‌یش ڕوون نییه هۆكاره‌كه ته‌نیا ئه‌وه بووه كه باس كراوه یان له سلێمانی ڕێیان له نمایشكردنی گرتووه.
فیلمی سینه‌مایی "بێ نیشتمان" له نووسین و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری كورد تورج ئه‌سڵانییه، كۆمپانیای سینه‌مایی ماد مووڤی MAAD Movie ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانی گرتووه‌ته ده‌ست، ڕه‌ز هه‌ڵكه‌وت ڕه‌شیدیش وه‌ك هاوبه‌شێك له به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌دا به‌شداره. هانیی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م فیلمه‌دا به‌شداری كردووه و وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌م به‌رهه‌مه‌دا ڕۆڵی بینیوه.
له‌و فیلمه‌دا كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ره‌بی و فارسی ڕۆڵیان بینیوه، له‌وانه شوان عه‌تووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت كاسێر، ڕێكێش شه‌هباز، به‌نگین عه‌لی، به‌ڕۆژ ئاكره‌یی، نارین محه‌مه‌دی، فرمێسك ڕه‌حیم زاده، هاكار عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، ته‌ها عه‌بدولكه‌ره‌م ئه‌بوبه‌كر، ره‌واڵ نه‌زائێف، م. عه‌لی، ئاسۆ ڕه‌فیق، هه‌ورامان و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تر.
ڕووداوه‌كانی ناو فیلمی "بێ نیشتمان" له چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه وه‌رگیراوه، باس له ژیانی دوو هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ده‌كات كه به‌هۆی بارودۆخی خراپی كوردستان، كۆچ ده‌كه‌ن و ده‌چنه ئه‌وروپا.