له یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژندا كه دوێنێ بوو، له شارێكی باشووری ئێران‌دا به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كهوولیی ساخته‌وه، نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س تووشی ژه‌هراویبوون بوون و له‌ناویاندا هه‌شت كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له ئاژانسی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌واڵ "ئیرنا" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژی زانكۆی هورمزگان بۆ زانستی پزیشكی رای گه‌یاندووه، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌شت كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی كهوولیی سه‌خته‌وه، گیانیان له ده‌ست داوه، له‌ناو 59 كه‌س به‌هۆی كهوولی ساخته‌وه تووشی ژه‌هراویبوون بوون و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌ی كهوولی قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه زۆرجار له‌ناو ماڵه‌كاندا خواردنه‌وه‌ی كهوولی دروست ده‌كرێن
له ئێران‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماده‌ی كهوولی قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه زۆرجار له‌ناو ماڵه‌كاندا خواردنه‌وه‌ی كهوولی دروست ده‌كرێن، بۆیه ئه‌و جۆره دروستكردنه كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ژه‌هراوی ده‌بێت، ئه‌وه‌یش مه‌ترسیی ده‌خاته سه‌ر ژیانی. به‌تایبه‌تی له بۆنه‌كاندا ماده‌ی كهوول به‌كار ده‌هێنرێت، له جه‌ژنیشدا به‌هه‌مانشێوه.
گوته‌بێژی زانكۆی هورمزگان بۆ زانستی پزیشكی رای گه‌یاندووه، ئه‌و شاره‌ی ئه‌و رووداوی تێدا رووی داوه "به‌نده‌ر عه‌باس"ی پارێزگانی هورمزگانی باشووری ئێرانه. جیا له‌وه‌ی پێشتریش زۆرجار به‌هۆی ماده‌ی كهوولی ساخته‌وه، كه‌سانی به‌كارهێنه‌ر تووشی ژه‌هراویبوون بوون و گیانیان له ده‌ست داوه.