بڕیاره فیلمی
"ئه‌زموون" له سینه‌مای ئێمپایه‌ر له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر، له سه‌عات چوار دا نمایش بكرێت. فیلمه‌كه باس له ئه‌زموونی كچێك ده‌كات كه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ، تووشی ده‌بێت. ده‌رهێنه‌ر رای ده‌گه‌یه‌نێت، فیلمه‌كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوه‌ده‌وڵه‌تی سانتا بارابرایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری ئایار، فیلمی "ئه‌زموون" كه براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوه‌ده‌ڵه‌تی فێستیڤاڵی (سانتا بارابرا)یه، له سینه‌مای ئێمپایه‌ر له فامیلی مۆڵی هه‌ولێردا، سه‌عات چواری دوای نیوه‌ڕۆ بۆ نمایش ده‌كرێت.
هاوكات ئه‌م فیلمه پاڵێوراو بووه بۆ خه‌ڵاتی كریستاڵ گلۆب، وه‌ك باشترین فیلم له فێستیڤاڵی (كارلۆڤی ڤاری).
فیلمی "ئه‌زموون" له نووسین و ده‌رهێنانی شه‌وكه‌وت ئه‌مین كۆركییه. به‌رهه‌می هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای (مه‌ستی فیلم) كوردستان و كۆمپانیای (میتۆس فیلم) له ئه‌ڵمانیایه.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌ڵێت، له كوردستاندا خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغه‌كانی كۆتایی بۆ چوونه زانكۆ، فشارێكی زۆری بۆ قوتابیان و خێزانه‌كانیان له‌باره‌ی داهاتووی منداڵه‌كانیان هێناوه. بیرۆكه‌كه‌م له كچێكی خۆم به مێشكمدا هات، كاتێك پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی بوو، باسی هه‌ندێك له‌و قوتابیانه‌ی ده‌كرد كه قۆپییه‌یان ده‌كرد. هه‌روه‌ها باسی هه‌ندێك كێشه‌ی تری پێوه‌ندار به تاقیكردنه‌وه‌كانی ده‌كرد.