وا خه‌ریكه دیارده‌یه‌ك له عێراقدا ببێته باو، باوك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پاڵه‌وانێتیی خۆی ده‌ربخات، مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر گیانی منداڵه‌كه‌ی. تا ئێسته هیچ كه‌سێكیش له‌و دیارده‌یه به‌ده‌نگ نه‌هاتووه.
ئه‌و هه‌واڵه كه پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" تیشكی خستووه‌ته سه‌ر، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بێته باو. هه‌فته‌یه‌ك به‌رله ئێسته باوكێك هه‌ر بۆ خۆشی و پێكه‌نینی خۆی، به كڵاشینكۆف ته‌قه له به‌رده‌ست و پێی منداڵه‌كه‌ی ده‌كات. دوێنێش باوكێك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، جگه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌ر دمی منداڵه‌كه‌ی ده‌كاته نیشانه و ته‌قه‌ی لێ ده‌كات.
ئه‌و رووداوه‌ی كه باوكه‌كه جگه‌ره له‌سه‌ر ده‌می كوڕه‌كه‌ی كه مێرمنداڵێكه، داده‌نێ و جگه‌ره‌كه ده‌كاته نیشانه‌ی كڵاشینكۆفه‌كه‌ی، له پارێزگای موسه‌نای باشووری عێراق بووه. ئه‌و رووداو و گرته ڤیدیۆییه، نیگه‌رانیی له‌لای عێراقییه‌كاندا دروست كردووه و ملیۆنان كه‌س گرته‌كه‌یان بینیوه.
ره‌نگه له داهاتوودا دیارده‌كه گه‌شه‌ی زیاتر بكات
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئه‌گه‌ر بینه‌ری ئه‌و جۆره گرته ڤیدیۆییانه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته بێت، ره‌نگه له داهاتوودا دیارده‌كه گه‌شه‌ی زیاتر بكات و دوور نییه قوربانیی لێ بكه‌وێته‌وه، جیاله‌وه‌ی جۆرێكه له پێشێكردنی مافی منداڵان.
چه‌ندان چالاكیی مه‌ده‌نیی عێراقی بۆ گرته ڤیدیۆییه‌كان نووسیویانه، رۆحی منداڵه‌كان یاری نین تا یارییان پێ بكه‌ن، بۆیه زۆر گرنگه لایه‌نی پێوه‌نیدار له‌و دیارده‌یه هه‌ڵوێست بنوێنێت، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌و باوكانه‌ی به‌و شێوه‌یه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، بگیرێن و سزا بدرێن، تا دیارده‌كه له‌وه زیاتر گه‌شه نه‌كات.
له عێراقدا چه‌ك به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به‌بێسه‌روبه‌ری بڵاو بووه‌ته‌وه و كه‌م ماڵ هه‌یه چه‌كی تێدا نه‌بێت، به‌تایبه‌تی له دوای 2003 و رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن، چه‌ك كه‌وته به‌رده‌ستی خه‌ڵكێكی زۆر، چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانیش زیاتر بره‌وی به بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك داوه، بۆیه رێژه‌ی كوشتن زیاد بووه و حكوومه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه نایاساییه‌كانی نییه.