یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی زۆربه‌ی كات رووبه‌ڕووی شۆفێران ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا، ''پیسبوونی مله‌به‌خه'' كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌نزینی خراپه و چه‌ندان كێشه بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه، چۆن له ماڵه‌وه مله‌به‌خی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پاك ده‌كه‌یته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێ بگه‌یه‌نیت؟ شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه هاوكار حه‌مه‌ده‌مین شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانین مله‌به‌خ چییه، ناوه زانستییه‌كه‌ی سرۆتڵ به‌دییه ''Throttle Body'' به‌شێكی زۆر گرنگ و سه‌ره‌كییه له سیستمی وه‌رگرتنی هه‌وا كه به‌شێوه‌ی زمانه‌یه‌كی رێكخه‌ر كار ده‌كات، به زمانی بازاڕی پێی ده‌ڵێن، ''به‌خاخ''، ئه‌ركی ئه‌و به‌خاخه‌ش كۆنترۆڵ و رێكخستنی بڕی چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌وایه بۆ ناو بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل، به‌گوێره‌ی بڕی فشاری شۆفێر له‌سه‌ر سكلێته‌ری به‌نزین.
ئەوەی ئەم شارەزایە باسی دەکات باشترین ڕێیە بۆ خاوێنکردنەوەی ملەبەخ
ئه‌وه‌یشی گوت، بڕی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هه‌وا بۆ ناو بزوێنه‌ر، به‌گوێره‌ی كه‌م و زیادی فشاری شۆفێره له‌سه‌ر سكلێته‌ری به‌نزین، بۆیه له‌كاتی پێداگرتنی شۆفێر له‌سه‌ر سكلێته‌ری به‌نزین بۆ خواره‌وه، راسته‌وخۆ زمانه‌ی ناو مله‌به‌خ زیاتر ده‌كرێته‌وه و رێ به‌چوونه ژووره‌وه‌ی بڕه هه‌وایه‌كی زۆرتر ده‌دات بۆ ناو بزوێنه‌ر، له هه‌مان كاتدا بڕه به‌نزینێكی زیاتر ده‌سووتێت، سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی زیادبوونی هێزی به‌رهه‌م هاتووی بزوێنه‌ر و خێرایی ئۆتۆمبێل.
پرسیارێكی زۆر كراوه كه چۆن بتوانین له ماڵه‌وه به‌بێ ئه‌زیه‌تدانی مله‌به‌خ پاكی بكه‌نه‌وه؟ ئه‌و گوتی، له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی مله‌به‌خ، سه‌ره‌تا سپڕای تایبه‌تی بۆ به‌كار ده‌هێنین و له‌ناو مله‌به‌خه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، دواتر به په‌ڕۆیه‌كی نه‌رم ناو مله‌به‌خه‌كه به وریاییه‌وه و بێ په‌ستان خاوێنی ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه ده‌بێت سویچ بكرێته‌وه و یه‌كێك پێ له به‌نزین دابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌ی به‌خاخه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ده‌ستكاری ده‌مه‌كه‌ی بكرێت.