له‌كاتی ده‌مه‌قاڵێ له نێوان ژن و مێردێكدا له كه‌ركووك، ده‌بێته شه‌ڕ و له ئه‌نجامدا ژنه‌كه جه‌ڵته لێی دا و گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی ئایار، عه‌مید كاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركووك، دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێ له نێوان ژن و مێردێك رووی دا، به‌و هۆیه‌وه ژنه‌كه جه‌ڵته لێی ده‌دات و گیانی له ده‌ست دا.
روونیشی كرده‌وه كه ژنه‌كه /49 ساڵ/ و ناوی "ل. س. م"ـه، له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی به‌ناوی "ن. ع. ف" /50 ساڵ/ ده‌مه‌قاڵێی كردووه، به‌هۆیه‌وه تووشی جه‌ڵته بووه.
ڕووداوه‌كه له‌ناو ماڵی خۆیان ڕووی داوه و ئێسته بكوژه‌كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی عرووبه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ددانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
كه‌ركووك/ هه‌ژار ره‌شید