نازدار جزیری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریی خۆی به‌شێوه‌ی كلیپ، له كه‌ناڵی یوتیوبه‌كه‌ی به‌ناوی "شادی و شایی" بڵاو كرده‌وه. زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
گۆرانیبێژ نازدار جزیری به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی كه كلیپێكی شاده به‌ناوی "شادی و شایی"، ته‌نیا له یوتیوبدا زیاتر له 261 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه، له فه‌یسبووك نزیكه‌ی سێ ملیۆن بینه‌ری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ژمار ده‌كرێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك بوو هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بوو.
"شادی و شایی" گۆرانیبێژ نازدار جزیری كه وه‌ك جه‌ژنانه پێشكه‌شی هه‌واداره‌كانی كردبوو، تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه به‌شێكی فۆلكلۆره و به‌شێكی تری له‌لایه‌ن ڕه‌زا شه‌هبازی ئاماده كراوه، ده‌یڤید نیازی كاری ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كردووه، له ده‌رهێنانی ڕه‌یان شیلازییه، كاره‌كانی Graphic & Cover Design ڕه‌یان فرسه‌ت جێبه‌جێی كردووه، پڕۆدیوسه‌ری ڕابین و نازدار پڕۆداكشن به‌رهه‌می هێناوه.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری دهۆك ڕابین هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه. كۆتا به‌رهه‌می كه گۆرانییه‌كی ڕۆمانسی بوو به‌ناوی Xoshm Dawey بڵاوی كرده‌وه.