بڕیاری نوێ‌ بۆ دەوامی فەرمانبەران دەرچوو

:: PM:12:53:06/05/2022 ‌
بۆ دەوامی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری نوێ‌ دەرچووە كە پێویستە كاتی چوونی فەرمانبەران وەكو پێش رەمەزانی لێ‌ بكرێتەوە.

بەهۆی رەمەزان پارێزگار و وەزارەتەكان بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەركردبوو كە بەشێكیان لە كۆتایی دەوام و بەشێكی تریان لەسەرەتای دەوام دەوامیان كەمكردەوە، لە ڕۆژی یەكشەم كۆتایی بە كەمكردنەوەی دەوام دێ‌.

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئایار، بەپێی بەدواداچوونی "وشە"، لە ڕۆژی یەكشەم دەوامی فەرمانبەرانی حكوومەت ئاسایی دەبێتەوە ئەو ماوەیەی كەمكرابووەوە بەهۆی رەمەزان كۆتایی دێ‌.

پێشتر دەوامی فەرمانبەران لە سەعات هەشت و 30 دەقە دەستی پێ‌ دەكرد، بەڵام لە رەمەزان سەعات نۆ دەستی پێ‌ دەكرد، لە ئێستە دا لە ڕۆژی یەكشەم دەوام بەشێوەیەكی ئاسایی لە سەعات هەشت و 30 دەقە دەست پێ‌ دەكاتەوە.





وشە - رامیار جەواد