گەنجێكی 23 ساڵ بە هەڵە خۆی كوشت

:: PM:02:22:06/05/2022 ‌
پێش نیوەڕۆی  ئەمرۆ كارمەندێكی سكیوریتی لە سلێمانی  بە هەڵە خۆی كوشت.

ئەمڕۆ هەینی شەشی ئایار، سامان نادر بەرپرسی فریاكەوتنی تەندروستی سلێمانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كارمەندێكی سكیوریتی لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون دا كاری دەكرد لە سلێمانی گولەیەك لە چەكەكەی دەرچووە و گیانی لە دەست داوە.  

باس لەوەش كرد،  گەنجەكە  /23 ساڵان/ـە ناوی "د. م." كە كارمەندی سكیوریتی بووە لە یەكێك لە كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكان دا بووە.

گەنجەكە لەكاتی پاككردنەوەی چەكەكەی گولە لە دەستی دەرچووە و بەری كەوتووە، ئەوەیش هۆكاری گیان لە دەست دانی بووە. 


وشە - رامیار جەواد