نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو ژنەی 15 چەقۆی لێ درا

:: AM:10:07:07/05/2022 ‌
دوێنێ‌ لەلایەن پیاوێكەوە 15 چەقۆ لە ژنێك دەدرێ‌، دواتر هەواڵەكە لە میدیاكاندا بڵاو بووەوە، بەپێی نوێترین زانیاری، ئەو ژنە بەهۆی لێدانی چەقۆكەوە گوێی بووەتە دوو لەت.

ئێوارەی دوێنێ‌ لە سلێمانیدا، هەواڵی لێدانی 15 چەقۆ بەدەستی پیاوێك لە ژنەكەی بڵاو بووەوە، بەپێی نوێترین زانیاری، ژنەكە نەشتەرگەریی بۆ كراوە و ئێستە تەندروستی جێگیرە، بەڵام گوێی بووەتە دوو لەت.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئایار، بەپێی نوێترین زانیاری كە "وشە" دەستی كەوتووە، كێشەی ئەو ژن و پیاوە كۆمەڵایەتی بووە و ژنەكە پێش ئەو رووداوە، داوای جیابوونەوەی كردووە.

باس لەوەش كراوە، ئەو دوو هاوسەرە پێشتر كێشەیان هەبووە، ژنەكە بەشێوەی فەرمی داوای جیابوونەوەی كردووە، هەروەها رووداوەكەی دوێنێ‌ لە كاتێكدا بووە ژنەكە لە ماڵی دایكی بووە، هاوسەرەكەی رۆیشتووە لەوێ بە چەقۆ لێی داوە.   

روونی كردووەتەوە، تەندروستیی ژنەكە ئێستە باشە و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە، بەهۆی لێدانی چەقۆوە گوێی دوولەت بووە.  

كەیسی ئەو ژنە ماوەی چەند مانگێكە لە دادگادایە و داوای جیابوونەوەی كردووە، دوێنێش دوای ئەو رووداوە، داوای گرتنی ئەو تاوانبارە كراوە.


وشە - رامیار جەواد