ئه‌دیل كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی زۆر ناوداری دنیادایه و له بنچینه‌وه به‌ریتانییه، له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا سازكردنی ئاهه‌نگی 34 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌دیل كه وێنه‌كه‌ی به جلێكی ره‌ش و رووخسارێكی پێكه‌نین ئامێز بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا یادی 34 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی راگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه هه‌زاران پیرۆزبایی بۆ هاتووه. ئه‌ویش خۆی به قه‌رزباریان ده‌زانێت.
ئه‌دیل نووسیویه‌تی، ساڵ له دوای ساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ر رووخسارماندا دێت
ئه‌دیل نووسیویه‌تی، ساڵ له دوای ساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ر رووخسارماندا دێت، چاوه‌ڕێی گه‌یشتن به 60 ساڵی ناكه‌م، ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر دڵخۆشم. ئه‌و له كاتێكدایه ساڵی رابردوو ئه‌دیل و هاوسه‌ره‌كه‌ی سیمۆن كۆنیكی له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، ئه‌وكاته‌ی به ناخۆشترین دۆخی ژیانی هه‌ژمار ده‌كات. دواتر ئه‌لبوومی "30"ی بڵاو كرده‌وه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبووم وه‌ستابوو.
ئه‌دیل لۆری بلۆ ئه‌دكنز كه له گۆرانیدا به "ئه‌دیل" ده‌ناسرێته‌وه، له ساڵی 1988 له تونهام له باكوری له‌نده‌ن له دایك بووه. جیا له‌وه‌ی گۆرانیبێژه، هاوكات تێكستیش ده‌نووسێت. له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی بڵاو كرده‌وه به ناوی "19" به دوایدا كه ئێسته ئه‌لبوومه‌كانی گه‌یشتووه‌ته "30"، ناوی ته‌واوی ئه‌لبوومه‌كانی به ژماره بڵاو كردووه‌ته‌وه. چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه و یه‌ك له گۆرانیبێژه زۆر ناوداره‌كانی دنیایه.