رەنگە هەندێك جار چووبێتیتە ژوورێك و لەبیرت چووە بۆچی لەوێیت، یان نازانیت مۆبایل و سویچی ئۆتۆمبێلەكەت لە كوێ هەڵگرتووە یان ناوی بەرانبەرەكەت و كاتی لەدایكبوونی نزیكەكانت چەندە؟، ئەوانە شتی سادەن، بەڵام بۆچی روو دەدەن و مانای چییە؟
رەنگە ئەو بابەتە پێوەست نەبێت بە چوونە ناو تەمەن، كاتێك ئامارەكان دەڵێن 15%ی كەسانی خوار تەمەنی 39 ساڵ هەیانە، د. سیڤیل یەسار، پسپۆڕی پزیشكی پیری لە ئەمەریكا دەڵێت، ئەو جۆرە لەبیرچوونە زۆرجار شتێكی ئاساییە و مایەی نیگەرانی نییە، رەنگە ناوە ناوە لە هەمووان رووبدات، لە هۆكارەكانی:
*پەرتەوازەیی بیركردنەوە و مێشك، مرۆڤ بڕێكی زۆر زانیاری لە كارەكانیدا بەكار دێنێت، دوای ئەوە خۆی لێیان رزگار دەكات، واتە مێشك تەنیا زانیارییە گرنگەكان لای ئەو كەسە دێلێتەوە بۆ هێنانەوەی لە كاتی بەكارهێنان و پێویستیدا، دەبێت لە كاتی ئەمباركردنی ئەو زانیاریانە مێشك پەرتەوازە نەبووبێت، ئەگینا لاوازی لە هێناوەی زانرای روو دەدات، وەك ناوی كەسەكان.
*گرنگی نەدان بە ئەمباركردنی زانیارییەكان، گرنگترین شت بۆ ئاسانی بیرهاتنەوە گرنگیدانە بە زانیارییەكە لە كاتی وەرگرتنی، بۆیە ئەگەر گرنگی بە زانیارییەكان نەدرێت و هەوڵی تیادا نەبێت، بیرهاتنەوەیان زەحمەت دەبێت.
*رارایی و خەمۆكی و نیگەرانی، ئەوانە كاریگەری گەورەیان لەسەر توانای بیرهاتنەوە و لەبیركردن هەیە، یەكێك لە هۆكارەكانیش شێوانی مادە كیمیاییەكانە كە زانیاری و هەستەكان دەگوازنەوە لە مێشك، هەروەها هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل كە لەو حاڵەتانە زیاد دەردەدرێت، یادەوەری كورتمەودا لاواز دەكات.
*كەمخەوی و خەوزڕان، بەتایبەتی نەنوستنی شەوانە بۆ هەشت سەعات، چونكە بە شەو مێشك وابەستەی نێوان دەمارە خانەكان بەهێز دەكات، مێشك یادەوەری زیاتر جێگیر و تۆمار دەكات و خۆیشی لە ژەهرەكان پاك دەكاتەوە و خۆی رێك دەخاتەوە، جیا لەوە توانای فێربوون و بیرهاتنەوە نوێ و رێك دەخاتەوە.
*لاوازیی گەیشتنی خۆراك بۆ مێشك، جۆری خۆراك كاریگەری لەسەر مێشك هەیە، لەوانە خواردنی میوە و سەوزە و ماسییە رۆنییەكان و رۆبیان و چەرەزات و زەیتی زەیتوون و پاقلەمەنی و دانەوێڵەی تەواو و كەمكردنەوەی چەوری ئاژەڵ و گۆشتی سوور و شەكر و خواردنی بڕی پێویستی ئاو كاریگەریان هەیە.