ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی تالاسیمایه، له‌م ڕۆژه‌دا له سه‌رانسه‌ری دنیا له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ته‌ندروستییه‌كان، هۆشیاری و ڕێنوێنی و هاوكاری له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نه‌خۆشیی تالاسیما یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه كه‌سی تووشبوو خوێن له جه‌سته‌ی كه‌م ده‌كات و مانگانه پێویستی به خوێنی نوێ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا به‌رده‌وام بێت، ئێسته له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌مساڵ هیچ ئامارێكی نوێ نییه
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، هه‌شتی مایس/ئایاری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ڕۆژی جیهانی تالاسیما دیاری كردووه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی دنیا له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رجه‌م ڕێكخراو و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان، پزیشكان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هاووڵاتییان و نه‌خۆشان به‌گشتی، له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه هۆشیار بكرێنه‌وه و ڕێیه خۆپارێزییه‌كان و هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه‌یش زیاتر باس بكرێت.
ساڵانه ژماره‌ی تووشبووانی تالاسیما ڕوو له زیادبووندایه، له ساڵی 2017دا له كوردستان دوو هه‌زار و 500 كه‌س بوون كه 827 یان له هه‌ولێردا بوون، به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوونیش ئه‌وانه‌ن كه ته‌مه‌نیان له نێوان شه‌ش بۆ 15 ساڵه. بۆ ئه‌مساڵ هیچ ئامارێكی نوێ نییه و بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
نیشانەكانی نەخۆشی تالاسیما بریتییه له /هیلاكى و بێهێزبوونی زۆر - تێكچوونی ڕەنگ و زەرد هەڵگەڕانی پێست - گەشەی ئێسكەكانی دەموچاو بە شێوەیەكی ناسروشتی - لاوازی گەشە و ئاوسانی سك - تێربوونی ڕەنگی میز/، هاوكات چۆنیەتی چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما به /پێدانی خوێن و پێدانی مۆخی ئێسك و چارەسەری دەرمانی و نەشتەرگەری لابردنی سپڵ و زراو/ ده‌كرێت.
تالاسیما جۆرێك نه‌خۆشیی ژێنێتیكییه كه تێیدا پێكهاته‌ی سروشتی هۆمۆگۆڵۆبینی خوێن ده‌شێوێت و جۆره هۆمۆگۆڵۆبینێكی ناسروشتی به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌ركی هۆمۆگۆڵۆبین گه‌یاندنی ئۆكسیجنه له خڕۆكه سووره‌كانی خوێن و له دوو جۆر پرۆتینی ئالفا و بێتا پێك دێت. ئه‌گه‌ر له‌ش توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره پرۆتینانه‌ی نه‌بێت، له‌و كاته‌دا خانه‌كانی خوێن دروست نابن و توانای گه‌یاندنی ئۆكسیجنیش كه‌م ده‌بێته‌وه.