نرخی تمه‌ن له دابه‌زین به‌رده‌وامه و به‌رانبه‌ر دۆلار گه‌یشته نزمترین نرخ كه له چوار مانگی رابردوودا تۆمار كرابێت.
به‌هۆی راوه‌ستانی دانوستانی ناوكیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، نرخی تمه‌ن رووی له دابه‌زین كردووه و ئێسته هه‌ر دۆلارێكی به 28 هه‌زار و 520 تمه‌ن ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینی به 25 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
ره‌وتی دانوستانه‌كان له رابردوودا كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌های تمه‌ن هه‌بووه. له پایزی رابردوو به‌رله‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان حكوومه‌تی نوێی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ست پێ بكات، نرخی هه‌ر دۆلارێك سه‌رووی 30 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دستپێكردنی دانوستانه‌كان نرخی تمه‌نیش رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن تا دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌رده‌وام بووه و كاتێك ئاراسته‌كه‌ی پێچه‌وانه بووه‌وه، دانوستانی ناوكی دووباره به‌هۆی هه‌ندێك مه‌رجی نوێی ئێران وه‌ستا.
جه‌نگی ئۆكراینا و هه‌ندێك مه‌رجی نوێی رووسیاش كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر دانوستانه‌كان هه‌بوو
جگه له مه‌رجه‌كانی ئێران، جه‌نگی ئۆكراینا و هه‌ندێك مه‌رجی نوێی رووسیاش كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر دانوستانه‌كان هه‌بوو و بووه هۆی په‌كخستنیان.
گرنگترین خاڵ كه له‌مدواییانه‌دا باس و خواستی گه‌رم بووه، مه‌رجی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسدارانه له لیستی تیرۆر كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خراوه‌ته روو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
نرخی هه‌ر دۆلارێك به‌ر له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا خوارووی چوار هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران ئه‌وه‌نده قورس بوون كه له پڕ به‌های تمه‌نیان به‌رانبه‌ر دۆلار زۆر دابه‌زاند و ئێرانیان تووشی دۆخێكی ناله‌باری ئابووری كرد.
ماوه‌ی رابردوو دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بازرگانی ئێران، له نوێترین راپۆرتیدا پێشبینی كرد تێكڕای نرخی دۆلار له‌مساڵدا بگاته 30 هه‌زار تمه‌ن.
نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن له ساڵی رابردوودا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی زۆری هه‌بوو و له نێوان 21 هه‌زار تمه‌ن تا 30 هه‌زار تمه‌ن فرۆشرا، به‌ڵام تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 650 تمه‌ن بوو. تێكڕای نرخی دۆلار له دوو ساڵ پێشتریشدا 13 هه‌زار تمه‌ن و 23 هه‌زار تمه‌ن بووه.
كورتهێنانی بودجه، به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌ختی، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان و شپرزه‌یی دۆخی ئابووری ئێران، هۆكارن له‌وه‌ی ئومێدێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی تمه‌ن نه‌بێت و پێشبینی دابه‌زینی ده‌كرێت.
ئاسۆی نرخی تمه‌ن له كورتخایه‌ندا به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌وتی دانوستانی ناوكی و له درێژخایه‌ندا له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی ناوكیش، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێت نرخی تمه‌ن به‌رز ببێته‌وه.
جێی باسه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 40% بوو و پێشبینی كراوه ئه‌مساڵ رێژه‌كه نزیكه‌ی 36% بێت.
رێژه‌ی هه‌ژاری له‌م وڵاته به‌رز كردووه‌ته‌وه
دابه‌زینی نرخی تمه‌ن له‌لایه‌ك و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌لایه‌كی تر، كاریگه‌ریی زۆر خراپی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌بووه و رێژه‌ی هه‌ژاری له‌م وڵاته به‌رز كردووه‌ته‌وه. ماوه‌ی رابردوو به‌رپرسێكی ئێران خۆی ددانی به‌وه نا كه 30 ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی ئێران، له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و سه‌رووی 60 ملیۆن كه‌سیش له ئێران‌دا پێویستیان به هاوكاری هه‌یه.
نرخی تمه‌ن له كاتێكدا داده‌به‌زێت كه ئێران له فرۆشتنی نه‌وت ئه‌مساڵ پاره‌ی زیاتری ده‌ست كه‌وتووه، له‌لایه‌ك به‌راورد به ساڵی رابردوو رۆژانه 100 تا 200 هه‌زار به‌رمیك زیاتری فرۆشتووه و نرخی نه‌وتیش به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێران 20 دۆلار كه‌متر له نرخی جیهانی دهیفرۆشێت.
ئه‌گه‌ر سزاكان له‌سه‌ر ئێران لابچن و رێككه‌وتنی ناوكیی بكرێت، ئه‌وا ئێران له‌لایه‌ك ناچار نییه 20 دۆلار هه‌رزانتر بفرۆشێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌توانێت رۆژانه هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ دوو تا سێ هێنده‌ی ئێسته‌ی به‌رز بكاته‌وه. به رژانی زیاتری دۆلار بۆ بازاڕه‌كان، ده‌توانێت پێش به زیاتر دابه‌زینی به‌های تمه‌ن بگرێت، هه‌ندێك چاودێری ئابووری پێیان وایه دۆخی ئابووری ئێران ئه‌وه‌نده شپرزه‌یه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش بكرێت، ئه‌وا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن كاتی ده‌بێت و دووباره نرخه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه.