گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ئه‌یووب عه‌لی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، تیزه‌ری تازه‌ترین به‌رهه‌می خۆی كه كلیپێكه به‌ناوی "گوڵدان" بڵاو كرده‌وه.
گۆرانیبێژ ئه‌یووب عه‌لی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یه‌وه ئاشكرای كردووه كه به‌شێوه‌ی كلیپ كاره‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌رهه‌مه‌كه ناوی "گوڵدان"ه و گۆرانییه‌كی شاده، هاوكات له تێكستی ڕه‌نج سه‌نگاوییه و وه‌ك نوێترین به‌رهه‌م له ئاینده‌یه‌كی نزیك بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌یوب عه‌لی دوا به‌رهه‌می Çîbinûsim له سه‌ره‌تای 2022 بڵاوی كرده‌وه كه به‌رهه‌مێكی كۆنی خۆی بوو دووباره كلیپی بۆ كرده‌وه، "گوڵدان" ده‌بێته یه‌كه‌م و نوێترین به‌رهه‌می، له كاتێكدا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان له جه‌ژندا به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌یتوانی له‌وكاته‌دا به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه.
ئه‌یووب عه‌لی له ساڵی 1974 له سلێمانیدا له دایك بووه، ساڵانێكی زۆره ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و چه‌ند ئه‌لبوومێكی جیاوازی بڵاو كردووه‌ته‌وه.