گۆرانیبێژی كورد په‌ره‌ستو كارزان، تیزه‌ری تازه‌ترین به‌رهه‌می به‌ناوی "شلی كه" له پێگه‌ی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.
خاتوونه گۆرانیبێژ په‌ره‌ستو كارزان له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كه كلیپی "شلی كه"یه ئاشكرای كردووه، تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن مازیار فایه‌ق نووسراوه، ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عید كاری موزیك و ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كردووه، له ده‌رھێنانی موحسین ئه‌ریڤانه.
كلیپی "شلی كه" بڕیاره له ڕۆژی پێنجشه‌م 12ی ئایار سه‌عات هه‌شتی ئێواره له كه‌ناڵی تایبه‌تی گۆرانیبێژ په‌ره‌ستو كارزان بڵاو ببێته‌وه.
په‌ره‌ستو كارزان خه‌ڵكی بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئێسته نیشته‌جێی هه‌ولێره و له ماڵباتێكی هونه‌ری له دایك بووه، نۆ ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهمی تایبه‌ته و كلیپی بۆ زۆر له گۆرانییه‌كانی كردووه، خوشكی گۆرانیبێژ سه‌میره كارزانه، كۆتا به‌رهه‌می به‌ناوی "به‌ینۆ به‌ینۆ" 2022 بڵاو كرده‌وه كه كلیپێك بوو ته‌نیا له یوتیوب زیاتر له 180 هه‌زار بینه‌ری هه‌بوو.