ڕژێنی ده‌ره‌قی تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه، له‌وانه ته‌مبه‌ڵی ڕژێنی ده‌ره‌قی، ژه‌هرابوونی ڕژێنی ده‌ره‌قی، بوونی گرێ، هه‌وكردن، شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنی ده‌ره‌قی و بوونی گرێ له‌ناو ڕژێنی ده‌ره‌قی. له‌ناو هه‌مووشیان ترسناكتر و هه‌ستیار تر، تووشبوونمانه به ناهاوسه‌نگی ڕژێنی ده‌ره‌قی. له خواره‌وه پزیشێك نیشانه‌كانی و پشكنینی ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی ئایار، دكتۆر ئومێد نانه‌كه‌لی پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی، له‌باره‌ی نه‌خۆشیی ناهاوسه‌نگی له ڕژێنی ده‌ره‌قییه‌وه، به "وشه"ی گوت، "كه‌سه‌كه له كاتی بوونی ناهاوسه‌نگی له ڕژێنی ده‌ره‌قی، تووشی (بێتاقه‌تی و خه‌مۆكی و قه‌بزی و سه‌رئێشه و تێكچوونی پێست، له ژناندا سووڕی مانگانه‌ی به ئازار و زیادبوونی كێش و نیگه‌رانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری و سه‌رنجدان، هه‌روه‌ها زۆربوونی ئازاری ماسولكه و جومگه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكس)".
ڕژێنی ده‌ره‌قی له مرۆڤدا زۆر گرنگه
ڕوونی كرده‌وه، "هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ سه‌ردانی تاقیگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی شیكاری نه‌خۆشییه‌كان بكات، پشكنینی گشتی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی هانده‌ری ڕژێنی ده‌ره‌قی TSH و هۆڕمۆنی ڕژێنی ده‌ره‌قی T4 له خوێن بكات".
ئاماژه‌ی كرد، "ڕژێنی ده‌ره‌قی له مرۆڤدا زۆر گرنگه، بۆیه ده‌بێت وریای ته‌ندروستییان بن و به‌هه‌ند له‌باره‌ی كێشه‌كانیانه‌وه بڕوانن، چونكه دوو هۆڕمۆنی گرنگ دروست ده‌كات، ئه‌م هۆڕمۆنانه كاری سه‌ره‌كییان هه‌یه هه‌م له منداڵ و هه‌م له گه‌وره‌دا، له منداڵدا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی مێشك و له گه‌وره‌شدا كاریگه‌ریی گرنگییان هه‌یه له‌سه‌ر زینده چالاكییه‌كان."
ڕژێنی ده‌ره‌قی یان غوده، ئه‌ندامێكی زۆر گرنگی له‌شی مرۆڤه، ده‌كه‌وێته به‌شی ناوه‌ڕاستی پێشه‌وه‌ی مل و چوارده‌وری بۆڕیی هه‌ناسه‌دان، پێك هاتووه له دوو پارچه‌ی چه‌پ و ڕاست، له ناوه‌ڕاستیشه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به پردێك و كێشیشی له نێوان 10 بۆ 20 گرامه له كه‌سێكی پێگه‌یشتوودا. له پیاواندا كێشی تۆزێك زیاتره، به هه‌ڵكشكانی ته‌مه‌ن و زیادبوونی كێشی مرۆڤ زیاد ده‌بێت، كێشیشی كه‌م ده‌بێته‌وه به خواردنی بڕی ته‌واوی ماده‌ی یۆد.