والی ناوی خوازراوی باشترین و مه‌ترسیدارترین نیشانه‌شكێنی سه‌ر گۆی زه‌ویییه، كه به ڕه‌گه‌ز كه‌نه‌دیییه و پێشتر له عێراق له دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕی كردووه و ئێسته‌یش له كییڤی پایته‌ختی ئۆكراینا ده‌ركه‌وتووه و ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له دژی هێزه‌كانی ڕووسیا ده‌جه‌نگێت. ئه‌مه‌یش بووه‌ته هه‌واڵێكی گه‌رمی میدیاكان كه هه‌واڵه‌كانی جه‌نگ له ئۆكراینا ده‌گوێزنه‌وه و میدیای ڕووسیایش چه‌ندان هه‌واڵی ساخته‌ی له‌باره‌ی مه‌رگی ئه‌و نیشانه‌شكێنه بڵاوكردووه‌ته‌وه، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا ترسی زۆریان له والی هه‌یه، بۆیه له ڕووی میدیایی و پروپاگه‌نده‌ی جه‌نگی، هاوكات له ڕووی مه‌یدانیه‌وه‌یش به‌رده‌وامه به‌دوایه‌وه‌ن، تا تێكیبشكێنن و له‌ناوی ببه‌ن.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی
والی له میدیاكان دوای ئه‌وه دێت، كه پێشتر میدیاكانی ڕووسیا به چڕی هه‌واڵی كوشتنی ئه‌و نیشانه‌شكێنه‌یان له شاری ماریۆپۆل بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام والی ئه‌و زانیارییانه به هه‌واڵی فه‌یك ناو ده‌بات و به توندی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، هاوكات هۆكاری بێده‌نگبوونیشی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه خه‌ریكی كاره‌كه‌ی بووه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌رنجی له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی بێت، هیچ مۆبایل و ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی لا نه‌بووه، تا به ته‌واوی خۆی بۆ لێدانی گورزی كاریگه‌ر له ڕێی قه‌ناصه‌كه‌یه‌وه له هێزه‌كانی ڕووسیا ته‌رخان بكات.
نیشانه‌شكێنه كه‌نه‌دییه‌كه كه بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئالپایس" قسه‌ی كردووه، ده‌ڵێ: له پێناوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌م و مرۆڤایه‌تی هاتوومه بۆ ئۆكراینا و له دژی هێرشی داگیركاری ڕووسیا وه‌ستاومه‌ته‌وه، ئه‌و نایه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بڵاو بكرێته‌وه و كه‌س بیزانێت، بۆیه داوای له ڕۆژنامه‌كه كردووه، نه ناوی و نه شوێنی ئێسته‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشكرا نه‌كرێت، چونكه هێزه‌كانی ڕووسیا به چڕی به‌دوای ده‌گه‌ڕێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسی زۆریان لێی هه‌یه.
والی گوتی، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ڕووسه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، گوایه من له ماریۆپۆل بووم، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، من به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چوومه‌ته ئه‌و شاره، بگره له كییڤی پایته‌ختم و به‌رگری له پایته‌خت ده‌كه‌ین، به‌ڵام له كام ناوچه‌ی كییڤه، ئه‌مه‌ی به نهێنی جمجۆڵه‌كانی ناوبرد و نه‌یویست له میدیاكان بڵاو بكرێته‌وه.
به گوته‌ی شاره‌زایان و پسپۆرانی بواری سه‌ربازی و هێزه تایبه‌ته‌كانی نیشانه‌شكێن، والی به باشترین و مه‌ترسیدارترین نیشانه‌شكێن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه له كاتی جه‌نگ له دژی تیرۆریستانی داعش توانیویه‌تی به قه‌ناصه‌كه‌ی له دووری سێ هه‌زار و 540 مه‌تر ئامانجێكی بپێكێت، كه ئه‌مه‌یش شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، تا ئێسته هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه له‌و دوورییه زۆره‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد ئامانجێك بپێكێت و به ته‌واوی له‌ناوی ببات. والی له‌باره‌ی ئه‌و به‌هره ناوازه‌ییه‌ی ده‌ڵێ، من ته‌نیا له‌و كاره زۆر باشم و نامه‌وێ چیتری له‌سه‌ر بڵێم.
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌یه گه‌یشتووه‌ته ئۆكراینا و له كییڤ ده‌جه‌نگێت، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یه كه میدیاكانی ڕووسیا پێشتر وایان بڵاو كرده‌وه، كه والییان له ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار/مارس له ماریۆپۆل كوشتووه، به پێچه‌وانه‌وه له‌وكات والی هه‌ر له ئۆكراینا بوونی نه‌بووه، كاتێك ئه‌و هه‌واڵه فه‌یكه له میدیاكانی ڕووسیاوه په‌خش و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نازانم تا كه‌ی ده‌مێنمه‌وه و ده‌جه‌نگم، به‌ڵام هه‌ست به هیچ نیگه‌رانییه‌ك ناكه‌م
له‌سه‌ر كاتی مانه‌وه‌ی له ئۆكراینا و جه‌نگانیش له دژ ڕووسیا ده‌ڵێ، نازانم تا كه‌ی ده‌مێنمه‌وه و ده‌جه‌نگم، به‌ڵام هه‌ست به هیچ نیگه‌رانییه‌ك ناكه‌م و به ویژدانه‌وه له پێناوی مرۆڤایه‌تی و وه‌ستانه‌وه دژی سته‌م ده‌جه‌نگم، به‌ڵام ناشزانرێ دوای جێهێشتنی ئۆكراینا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ زێدی خۆی واته كه‌نه‌دا چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه به گوێره‌ی یاساكانی كه‌نه‌دا شه‌ڕكردنی هاووڵاتییه‌كی كه‌نه‌دی له ته‌ك هێزی وڵاتێكی بیانی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌و هاووڵاتییه كه‌نه‌دییه دروست ده‌كات، تا ئێسته‌یش كاردانه‌وه‌ی دادگه و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ی نازانرێت.
له ته‌ك ئه‌وه‌ی كه ناوبانگێكی زۆری هه‌یه و به‌رده‌وام له میدیاكان باسی ده‌كرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌یش هێزه‌كانی ڕووسیا زۆر به وردی به‌دوای ئه‌و نیشانه‌شكێنه‌ن و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ن، چونكه بووه‌ته سیمبۆلێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونوه‌ی هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو تواناكانی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا شوێنی والی ده‌ستنیشان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی زۆر ترسناك شوێنه‌كه‌ی بۆردمان بكه‌ن و به‌یه‌كجاری كۆتایی پێ بهێنن. به‌ڵام ئه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌وان ئامانجی زۆر گه‌وره‌تریان هه‌یه، هه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه توانا و سه‌رنجی خۆیان بۆ به ئامانجگرتنی من ته‌رخان بكه‌ن.