یه‌كێتی ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی كه له رابردوودا ده‌یكرد له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سنوور‌ی سلێمانیدا، چیتر هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن و تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی كه یه‌كێتی هۆكاری ئه‌و دۆخه‌یه و ناتوانن خه‌ڵكه‌كه چه‌واشه بكه‌ن. حكوومه‌ت مووچه‌ی مانگی نیسانی راگه‌یاندووه، كه‌چی تا ئێسته له سنوور‌ی سلێمانیدا مووچه‌ی مانگی ئاداری چوار وه‌زاره‌ت و به‌شێكی زۆر له خانه‌نشینان نه‌دراوه.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئاداری له پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه كۆتایی پێ هێناوه، به‌ڵام به‌شێكی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و رۆشنبیری و كاره‌با و خوێندنی باڵا و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه حكوومه‌ت پێش واده‌ی خۆی، مووچه‌ی مانگی نیسانی راگه‌یاند و له ئه‌مڕۆوه ده‌ست كراوه به دابه‌شكردن.
عومه‌ر ئه‌حمه‌د پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانكۆی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات دۆخێكی خراپه، ئه‌وه‌ی له سنوور‌ی سلێمانیدا ئه‌نجام ده‌ردێت، ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزییه به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، چیتر ناكرێت و ئه‌و دۆخه قه‌بووڵكراو نییه، فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، پێویسته هه‌رچی زووه سه‌رۆكی حكوومه‌ت بێته سه‌ر خه‌ت و لێكۆڵینه‌وه بكات له‌وه‌ی روو ده‌دات و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌كار بهێنێت و ئه‌و بێڕێزیكردنه به مرۆڤ رابگرێت.
ئه‌و گوتی، ''خه‌ڵك زۆر ماندوون، ئه‌مڕۆ نۆی ئایاره، به‌ڵام هێشتا فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی مووچه‌ی مانگی ئاداریان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ر كه‌سێك له پشت ئه‌و بێڕێزییه بێت، قبووڵكراو نییه، به‌ڵام دواجار به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ده‌شكێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ سنوور‌ی سلێمانی و ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی ده‌كه‌ن، ده‌بێت خه‌ڵكی رۆشنبیر ئه‌مه‌ی بیر نه‌چێته‌وه، سبه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو كاری خۆیان بكه‌ن و وه‌ڵامیان هه‌بێت، ئۆپۆزسیۆنیش هیچ رۆڵێكی باشی نه‌گێڕاوه له‌وه‌ی رووده‌دات.
هاوكات كاروان یوسف فه‌رمانبه‌ری كاره‌با، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی ده‌كرێت ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تییه، كاره‌با یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه مانگانه داهاتێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام له پێش جه‌ژنه‌وه لیژنه‌یان ده‌چێته بانك بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرێت، پێیان ده‌ڵێن بانك پاره‌ی تێدا نییه، ئه‌مه سووكایه‌تی نه‌بێت چییه؟ خۆ هیچ گرفتێك نییه و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان داهاتیان هه‌بووه.
ئه‌مانه وا ده‌زانن خه‌ڵك به هه‌وا ده‌ژی
ئه‌و گوتی، ''ئه‌مانه وا ده‌زانن خه‌ڵك به هه‌وا ده‌ژی، رێ‌یان نه‌دا به خۆشی و به‌ئارامی جه‌ژن بكه‌ن، گوتیان دوای جه‌ژن مووچه ده‌درێت، وا هه‌فته‌یه‌كه جه‌ژن كراوه، ئه‌م هه‌موو پاره و داهاته بۆ كوێ ده‌ڕوات، خۆ مه‌رزه‌كان رانه‌وه‌ستاون، له شوێنی تر مووچه‌ی مانگی چوار دابه‌ش ده‌كرێت و ئێمه هێشتا له مانگی سێداین، خه‌ریكه تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی ده‌بین له ده‌ست ئه‌و دۆخه.''
حه‌سیبه گه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، خه‌ڵكی سلێمانی چه‌واشه ده‌كرێن و یه‌كێتی چه‌واشه‌یان ده‌كات له‌سه‌ر مووچه، داهات و پاره‌ی سنووره‌كه ناگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت، یه‌كێتی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به‌كاری ناهێنێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت خه‌ڵك وا چه‌واشه بكات كه پارتی یان حكوومه‌ت هۆكاره، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتی هۆكاره، حكوومه‌ت مووچه‌ی مانگی نیسانی راگه‌یاندووه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی هی مانگی ئاداریان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مڕۆ به ئاشكرا خه‌ڵك باسی له‌وه كرد كه كێ هۆكاری ئه‌وه‌یه.
ماوه‌ی سێ مانگه له سنوور‌ی سلێمانیدا فه‌رمانبه‌ران له كاتی خۆیدا مووچه وه‌رناگرن، مانگی رابردووش خشته‌ی مووچه پێش نه‌ورۆز كۆتایی هات، به‌ڵام زۆر له فه‌رمانبه‌ران دوای نه‌ورۆز مووچه‌یان وه‌رگرت، مانگی رابردووش پێش جه‌ژن لیستی مووچه كۆتایی هات، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
وشه/ تایبه‌ت