گێلاس له وه‌رزی هاویندا ده‌ڕوێت و گه‌شه ده‌كات و ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م میوه‌یه به یه‌كێك له میوه خۆش و به‌سووده‌كان داده‌نرێت كه جگه له‌وه‌ی مێشك چالاكتر ده‌كات و له نه‌خۆشی له بیرچوونه‌وه ده‌ی پارێزێت، هه‌روه‌ها وه‌ك دژه شێرپه‌نجه‌یه‌ك ڕۆڵ ده‌بینێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی ئایار، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕی گیاده‌رمان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سووده باوه‌كانی كه گێلاس هه‌یه‌تی، بریتییه له به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش و ڕێگریكردن له پیربوون و نه‌خۆشییه‌كانی به‌ساڵاچووان، هاوكات پاراستنی ته‌ندروستیی چاو و نه‌خۆشییه‌كانی چاویش چاره ده‌كات، جگه له‌وانه كاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێنیش ده‌گرێته ئه‌ستۆ".
ڕوونی كرده‌وه، "له هه‌موو ئه‌وانه‌یش گرنگتر وه‌ك دژه شێرپه‌نجه‌یه‌ك ڕۆڵ ده‌بینێت، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده دژه ئۆكسانه‌كانی وه‌ك كارۆتێنه‌كان، ڤیتامین C، ڤلاڤینویده‌كان."
ئاماژه‌ی كرد، "هه‌روه‌ها كاری ئاسانكردن و خێراكردنی هه‌رس ده‌كات و ڕێگریشه له چه‌ندان جۆری هه‌وكردن له له‌شدا، كاتێك ده‌چێته گه‌ده‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ترشی ئانتهۆسانین كه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی به‌كتریایی سوودبه‌خش ده‌دا له ڕیخۆڵه‌كاندا، رێ به ترشی چه‌ورییه‌كان ده‌دات گه‌شه بكه‌ن، به‌مه‌ش رێ له شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن ده‌گرێت."
گێلاس یه‌كێكه له میوه ورده بچووكه ڕه‌نگ سووره‌كان، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سوودێكی زۆر به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیشتمانی گیڵاس بۆ ناوه‌ند و باشووری ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێكیشی ده‌كه‌وێته هیندستان. میوه‌یه‌كی به تام و چێژ و به سوود داده‌نرێت، چونكه بڕێكی زۆر له ڤیتامینی هه‌مه‌جۆر و ماده كانزاییه سوودبه‌خشه‌كان ده‌به‌خشێت به جه‌سته.