لبنان یەكێكە لەو وڵاتانەی كێشەی گەورەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەیە، یەكێكە لەو وڵاتانەی مادەی هۆشبەر بە شێوەیەكی فراوان تیایدا بڵاو بووەتەوە، ئەمڕۆ گەنجێك لە نزیك بەیرووت دایكی خۆی بە چەقۆ دەكوژێت.
ئەمڕۆ دووشەم هادی ئیبراهیم، كەنجێكی لبنانی تەمەن 29 ساڵ لە ماڵەكەیان لە ناوچەی شیاح لە نزیك بەیرووتی پایەتەخت بە چەقۆ لە مل و سەری دایكی خۆی دەدات و دیكوژێت، رای گشتی ئەو وڵاتە كە بەو تاوانە شۆك بوون، سەركۆنەیان كرد.
بەشێك لە
سۆشیال میدیاكان تاوانەكەیان بۆ ئالوودەبوونی گەنجەكە بە مادەی هۆشبەر گەڕاندەوە، ژنە دراوسێیەكی ماڵەكە ئاماژەی كرد كە تاوانبار كێشەی دەروونی هەبووە و دایكەكەی بەر لە دوو هەفتە بردبووی بۆ لای مامۆستایەكی ئاینی، بەڵام چاك نەبووبوو، زانیارییەكان ئاماژە دەكەن كە گەنجەكە ماوەیەكە مادەی هۆشبەر دەخوات و تووشی هەلوەسە هاتووەتەوە، چارەسەریشی لە نەخۆشخانە وەرگرتووە.
دوای ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبار ویستوویەتی هەڵبێت، بەڵام لەلایەن گەنجانی ناوچەكە گیراوە و رادەستی پۆلیس كراوە، میدیاكان باسی ئەوە دەكەن تاوانبار دایكی خۆی لە كاتی نوێژدا كوشتووە.
وەدیعە ئەمیونی، توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێت، تاوانەكان لە لبنان بە ناسەقامگیریی سیاسی و ئابوورییەوە وابەستەن، چەند هۆكارێك بوونەتە هۆی پەرەسەندنی تاوان، لەوانە هەژاری و بێكاری و نێرسالاری و نەخۆشی، بۆیە لەگەڵ رووخانی دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی، رێژەی تاوان زیاتر دەبێت.