ساڵانه له به‌ریتانیا خولی نوێی یاسایی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێوڕه‌سمێك به ئاماده‌بوونی شاژن رێك ده‌خرێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ شاژن ئه‌لیزابێس ئاماده نابێت. ئه‌و 59 ساڵه بێ دابڕان به‌شداری له كردنه‌وه‌ی خولی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مان ده‌كات.
كۆشكی باكینگهام بڵاوی كرده‌وه، هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی شاژن ئه‌لیزابێس بۆ كێشه‌ی جووڵه‌ی شاژن ده‌گه‌ڕێته‌وه و له جیاتی ئه‌و، شازاده چارڵز جێنشینی پاشای به‌ریتانیا ئاماده ده‌بێت.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌لیزابێس بووه‌ته شاژنی به‌ریتانیا، ته‌نیا دووجار ئاماده‌ی ئه‌و رێوره‌سمه نه‌بووه، یه‌كێكیان له ساڵی 1959 و ئه‌وه‌ی تریان له ساڵی 1963 بووه كه هۆكاره‌كه‌ی دووگیانبوونی بوو.
كردنه‌وه‌ی خولی نوێی یاسادانان وه‌ك نه‌ریتێك، 100 ساڵه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت. له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا شاژن به گالیسكه‌یه‌كی شاهانه له كۆشكی باكینگهامه‌وه به‌ره‌و په‌رله‌مان ده‌ڕوا.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ساڵی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌كی كه‌متر له په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون و شاژنیش له جیاتی گالیسكه، به ئۆتۆمبێل سه‌ردانی په‌رله‌مانی كرد.
ده‌قی وتاری شاژن له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی ئاماده ده‌كرێ كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا له‌خۆ ده‌گرێت
ده‌قی وتاری شاژن له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی ئاماده ده‌كرێ كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا له‌خۆ ده‌گرێت، له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێن.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا 38 پڕۆژه‌یاسای بۆ ئه‌مساڵ ئاماده كردووه تا پێشكه‌شیان بكات. پێشبینی ده‌كرێ شازاده چارڵز و ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده ولیه‌م كوڕی گه‌وره‌ی جێنشینی پاشا، له په‌رله‌مان ئاماده ببن.
بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گوتوویه‌تی، ئابووری په‌ره پێ ده‌دات و دۆخی ژیانی خه‌ڵك باشتر ده‌كات، وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر رێچكه راسته‌كه‌ی، به‌ڵام ركابه‌ره‌كانی له پارتی كرێكاران گوتوویانه پارتی پارێزگاریخواز توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌سه‌ر ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌دا زاڵ بێت.