ناكۆكی و گرژییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له دوای چه‌ند قسه‌یه‌كی شاسوار عه‌بدولواحید چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه، دوای ئه‌وه‌ی شاسوار هێرشی كرده سه‌ر گۆڕان، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی ده‌ڵێت، شاسوار شاگردی كه‌س و لایه‌نی تره و ئه‌و خه‌می بازرگانی و كۆمپانیاكه‌ی خۆیه‌تی، نه‌ك دڵسۆزی خه‌ڵك.
ره‌سووڵ بچكۆل ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به "وشه"ی راگه‌یاند، پێمان وایه شاسوار عه‌بدولواحید هی ئه‌وه نییه وه‌ڵامی بدرێته‌وه، كه‌سێكی بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیایه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سی ناوێت جگه له بازرگانییه‌كه‌ی و كۆمپانیاكه‌ی خۆی، دیاریشه كێ هه‌ڵیده‌سووڕێنێت و به قسه‌ی كێ كار ده‌كات.
ئه‌و گوتی، دیاره خۆی و نه‌وه‌ی نوێش بایی چه‌ندن، ئه‌و ناتوانێ له گرنگیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌م بكاته‌وه كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڕوات، ئه‌و سیاسه‌تی خۆی پێڕه‌و ناكات و سیاسه‌تی كه‌س و لایه‌نی تره، وه‌ك شاگردێك كار ده‌كات، ئه‌و كاری به‌وه نییه كه له كوردستان چی ده‌گوزه‌رێت، ئه‌و دڵسۆزی بازرگانی و كۆمپانیاكه‌ی خۆیه‌تی نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان.
هاوكات عه‌لی ئه‌نوه‌ر چالاكی سیاسی له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ناكۆكییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، شه‌ڕێك نییه له‌سه‌ر ماف و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، به‌ڵكو شه‌ڕكردنه له‌سه‌ر میراتی سیاسیی ئه‌م زۆنه. ئه‌وان پێیان وایه له ئه‌گه‌ری ئاماده‌بوونی هه‌ر كامێكیان له پرس و ڕۆژه‌ڤه گرنگه‌كاندا، دژ به جێگرتنی خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئه‌وی تره، بۆیه پێش هه‌ر جیاوازی و ناكۆكییه‌كی سیاسی، پێویسته ئه‌و دوو لایه‌نه به‌رژه‌وه‌ندی و بوونی خۆیان له خزمه‌ت خواسته هه‌نووكه‌یی و چاكسازییه‌كان بێت له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و خواستی مووچه‌خۆرانی سنووره‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی، پێویسته به‌ربه‌ره‌كانیی ئه‌م دوو هێزه له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی به‌هێز بخه‌نه سه‌ر حزبی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی سنووره‌كه، ئه‌و دوو لایه‌نه جگه له هه‌ڵوێسته سیاسییه به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌كه‌ی خۆیان، تا ئێسته رژد نه‌بوونه یان نه‌یانویستووه ببنه پێشڕه‌وی خه‌ڵك بۆ چه‌سپاندنی خواستی مووچه‌خۆران و خه‌ڵك بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م سنووره.
ده‌بوو هۆكاره‌كانی تێكچوونی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك و نه‌مانی پاره له بانكه‌كان و قاچاخ و سه‌رانه وه‌رگرتن دیاری بكەن
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ده‌بوو به ئاشكرا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ، هۆكاره‌كانی تێكچوونی دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك و نه‌مانی پاره له بانكه‌كان و دیارنه‌مانی داهاتی ناوخۆی سلێمانی و قاچاخ و سه‌رانه وه‌رگرتن دیاری بكه‌ن، ڕۆژانه پێشڕه‌وی خه‌ڵك و میدیا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام نه‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌مال عه‌لی دانیشتووی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هیچ حزبێك به دڵسۆزی خزمه‌تی سنووره‌كه ناكات، له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان حزب له سنووره‌كه‌دا دروست بوون، هیچكامیان ئه‌و خزمه‌ته‌یان نه‌كردووه و ئه‌و به‌رنامه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه كه خه‌ڵكی شاره‌كه و سلێمانیش پێویستیانه، هه‌موو كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان كردووه و ئه‌وه‌ی باسیان كردووه، له‌گه‌ڵ كار و كرده‌وه‌یان نه‌بووه، هه‌موویان له‌سه‌ر حیسابی سلێمانی خۆیان پێ گه‌یاند، به‌ڵام خه‌ڵكی سلێمانی یه‌ك جار تاقی ده‌كرێته‌وه، بۆ جاری داهاتوو سزایان ده‌دات.
نه‌وه‌ی نوێ به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی راستگۆ بێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی، بۆیه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردن ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و كورسییه‌كانی كه‌می كردووه، له دواین جاریشدا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه مانگی تشرینی ساڵی رابردوو به‌ڕێوه چوو، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی هاوپه‌یمان بوون، به‌ڵام هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
وشه/ هۆشیار عه‌لی